كەشتی ئەنفال

11:08 - 2024-08-12
کەلتور
172 جار خوێندراوەتەوە

كەشتی ئەنفال چیرۆك و سیناریۆیە كە جوتیار ناشاد نووسیویەتی و لەلایەن چاپخانەی كارۆ لە سلێمانی چاپكراوە.
جوتیار ناشاد بە دوالاپەڕەی وت: بیرۆكەی ئەم چیرۆكە بۆ خاتوو هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد دەگەڕێتەوە و مەبەستم لە نووسینی ئەو چیرۆك و سیناریۆیە ئەوە بووە كە كارەساتی ئەنفال لە رێگەی گێڕانەوەوە بكەم بە وشە. 
وتیشی: تۆماركردنی مێژوو لە دیدێكی جیاواز و پشتبەستن بە تەكنیكی گێڕانەوە ئاسان نییە و زۆرجار مرۆڤ جگە لە نووسین هیچی دیكەی لە دەستنایەت بۆ كەمكردنەوەی ئازارەكان و ئازاری كارەساتی ئەنفالیش ئەوەندە بەسۆیە كە تەنها توانیومە لە رێگەی چیرۆك و گێڕانەوەوە تۆماری بكەم. 
باشیلا جەعفەر

بابەتە پەیوەندیدارەکان