فەتحی ئەلترەیکی بیرمەند و فەیلەسوف

11:14 - 2024-08-12
کەلتور
169 جار خوێندراوەتەوە

 ئامادەکردنی: نەرمین عوسمان محەمەد

 

فەتحی ئەلترەیکی بیرمەند و فەیلەسوفێکی تونسییە لە ساڵی 1947 لەدایکبووەو خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی لەهەمان شاردا تەواوکردووە، دواتر بڕوانامەی دکتۆرای لە فەلسەفەی سیاسییدا لە زانکۆی سۆربۆن لە فەرەنسا بەدەستهێناوە. 
پاشان بڕوانامەی دکتۆرای دەوڵەتی لە فەلسەفەدا لەکۆلێژی زانستە مرۆڤایەتی و کۆمەڵایەتییەکان لەتونس بەدەستهێناوە. هەروەها نوێنەری یونیسکۆیە لە بەشی فەلسەفەی زانکۆی تونس و سەرۆکی لابوڕەیتەری فەلسەفەیە لەهەمان زانکۆ.

 دیدی فەتحی ئەلتریکی سەبارەت بە دۆخی فەلسەفە لە وڵاتە عەرەبیەکاندا

سەبارەت بە پەرەسەندنی فەلسەفە لەجیهانی عەرەبیدا، فەتحی ئەلترەیکی لە چاوپێکەوتنێکدا پێی وایە، رێکخراوی  یونیسکۆ توانیویەتی رۆڵێکی گرنگی هەبێت لە بەرەو پێشبردنی بیری فەلسەفی لە دوای تەرخانکردنی کورسییەک بۆ فەلسەفە بەناوی ناوچە عەرەبییەکەوە لەو رێکخراوەدا و کە بۆتە مایەی ‌هێنانە خوارەوەی فەلسەفە لەو بورجە بەرزەی کە تێیدایە بۆ نێو خەڵکی و ئاستی ژیانی رۆژانە.
هەروەها پێی وایە کە یونیسکۆ توانیویەتی هانی هزری فەلسەفی بدات لە جیهانی عەرەبیدا و چەند لقێکی رێکخراوەکە بۆ بڵاوکردنەوەی هزری فەلسەفی لە وڵاتە عەرەبیەکانی وەکو جەزائیر و میسر و کوێت دابمەزرێنێت، کە وایانکردووە فەلسەفە ببێتە هاوەڵی نێوەندە رۆشنبیریەکانی ئەو وڵاتانە و بچێتە ناو نێوەندە ئاینیەکانیانەوەو خۆی بهاوێتە ناو بوارە داهێنەرەکانی ئەو وڵاتانە بە وێنەی بواری شیعر و بواری شانۆیی.
هاوکات فەتحی نایشارێتەوە کە لەگەڵ ئەوەی کە گۆڕانکاریەکی جۆری لە بواری فەلسەفی هەیە لە هەندێک وڵاتی عەرەبیدا وەکو تونس و مەغریب، بەڵام لە بەرامبەردا هەندێک وڵاتی عەرەبی هەن کە هێشتا هزری فەلسەفی تیایاندا لە سەرەتادایە وەکو ئیمارات و سعودیە.
فەتحی خاوەنی چەند کتێبێکە، لەوانە: 
- فەیلەسوفەکان و جەنگ.1985 بەزمانی فەرەنسی
- ئەفلاتۆن و دیالێکتیک /1986 
- چەند خوێندنەوەیەک لە فەلسەفەی هەمەجۆریدا/.1988
- فەلسەفەی بێلانە/1988
- فەلسەفەی نوێگەرایی.1992
- ئەقڵ و ئازادی/1988 
چەندین کتێبی دیکەش.

سەرچاوە: 
www.histoiredesfax.com 

بابەتە پەیوەندیدارەکان