بەپێی سەرچاوە میدیاییەكانی عیراق، وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستیی حكومەتی فیدراڵی عیراق رۆژی 10ی ئەیلولی داهاتووی وەك وادەی دەستپێكردنی ساڵی خوێندنی (2024-2025) دیاریكردووە بۆ سەرجەم ئاستەكانی خوێندن جگە لە قۆناغی یەكەم.
وتەبێژی راگەیاندنی وەزارەت، حەیدەر ئەلعەبودی، رایگەیاندووە: وەزارەت 15 هەفتەی دیاریكردووە بۆ وەرزی یەكەم، كە لە 10ی ئەیلولی داهاتوو دەستپێدەكات و تا 19ی كانوونی دووەم بەردەوام دەبێت.
ئاماژەی بەوەشكردووە، تاقیكردنەوە نیوە ساڵانەیەكان، كە سیستەمی ساڵانە پەیڕەو دەكەن و تاقیكردنەوەكانی كۆتایی وەرزی یەكەم بۆ كۆلێژ و پەیمانگەكان، كە سیستەمی وەرز و سیستەمی كۆرسەكان و پرۆسەی بۆلۆنیا پەیڕەو دەكەن، بۆ ماوەی دوو هەفتە دانرابوون، لە 22ی كانوونی دووەمەوە تا مانگی كانوونی یەكەم.