خالید شوانی: ئەوانەی دانیشتنی کەرکوکیان رەتکردەوە، پێشتر دەیانویست دانوستان لەگەڵ ئێمە بکەن

12:51 - 2024-08-13
کوردستان
165 جار خوێندراوەتەوە

ئازاد ئیبراهیم 

خالید شوانی وەزیری دادی عیراق لە پشکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە، ئەو ئەندامە عەرەبانەی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک کە بەشدارییان لە دانیشتنی هەڵبژاردنی سەرۆکی ئەنجومەن و پارێزگار و جێگرەکەیدا کردووە، لەلایەن ژمارەیەک سیاسی و کەسەوە لەژێر دروشمی بەرگریکردن لە مافی پێکهاتەکان، هەڵمەتێکی نادادپەروەرانەیان لە دژ دەکرێت.
ئاماژەی بەوەشداوە، وەک ئەرکێکی مرۆیی و ئەخلاقی و سیاسی، وەک شایەتحاڵێک بۆ وردەکارییەکانی دانوستانەکان، دەمەوێت بۆ رای گشتی روون بکەمەوە «ناوبردنی ئەو کەسانە وەک خیانەتکار کە بەشداریی کۆبوونەوەکەیان کردبوو، خاڵییە لە هەموو مانایەکی مرۆڤایەتی.
دەشڵێت: ئەوانەی دانیشتنی کەرکوکیان رەتکردەوە، پێشتر نامەیان بۆ سەرکردایەتیی یەکێتی ناردبوو و دەیانویست دانوستان لەگەڵ ئێمە بکەن.

بابەتە پەیوەندیدارەکان