زریان عەبدولڕەحمان فەرەج، لەدایكبووی ساڵی 1985 ی سلێمانییە. بەرپرسی بەشی مۆنتاژ و ستۆدیۆكانە، لە كەناڵی ئاسمانی گەلی كوردستان.
لەبارەی مێژووی كاركردنی خۆی لە بواری تەلەفزیۆنیدا بە دوالاپەڕەی راگەیاند: لە ساڵی 2004 دا بۆ یەكەمجار ئاشنا بووم بەكاری راگەیاندن و پیشەی مۆنتێریم هەڵبژارد، سەرەتای كاركردنم لە كەناڵی ئاسمانی كوردسات -ەوە دەستپێكرد. بۆ ماوەی 18ساڵە وەك مۆنتێر و جێبەجێكار و دەرهێنەر كار دەكەم. ئێستاش لە كەناڵی ئاسمانی گەلی كوردستان كار دەكەم و بەردەوامم لە خزمەت وەك لێپرسراوی بەشی مۆنتاژ و ستۆدیۆكان.
لەبارەی كاری راگەیاندكار، زریان عەبدولرەحمان بە كوردستانی نوێی راگەیاند: راگەیاندكار، یان رۆژنامەنووس، كاری ئاڕاستەكردنی تاكەكانی ناو كۆمەڵگەیە، بە ئەندازەی خزمەتكردنیان و پیشاندانی هەموو راستییەكان وەك خۆی. هەروەها كاری لە پێشینەی ئەوە بێت ئەو رووداوانەی روودەدەن بە دروستی بە خەڵكی بگەیەنێت.