پێش گەشتکردن نابێت چی بخۆین؟

03:18 - 2022-03-13
ژینگە
322 جار خوێندراوەتەوە

بورهان ئەمین

خواردەمەنییەکان کاریگەریی راستەوخۆیان لەسەر گۆڕانی جەستەی مرۆڤ هەیە، بەتایبەتیش ئەگەر جوگرافیامان بگۆڕین و لەڕێی فڕۆکە و گەشتی ئاسمانییەوە بچینە شوێنێکی تر، لەمبارەیەوە شارەزایان لە ئەڵمانیا ئامۆژگاریمان دەکەن کە دوو رۆژ پێش گەشتی درێژی فڕۆکە دەبێت ئاگاداری ژەمەخواردنەکانمان بین، چونکە بەهۆی بەرزبوونەوە بەرەو ئاسمان فشاری هەوا زیاتر دەبێت، کاتێک فڕۆکەکە بەسەر دەریا و شاخەکاندا رەت دەبێت گۆڕانکاریی روودەدا و راستەوخۆ کاریگەریی لەسەر جەستە دروست دەکات، بۆ نموونە لەکاتی بەرزبوونەوەی فڕۆکە مرۆڤ سەری گێژ دەخوات، دکتۆرێک دەڵێت، پێش خولەکێک سپرای لووت بەکاربهێنن تووشی ئەو سەر گێژەیە نابن.

پەتاتەو گۆشت
نابێت پێش گەشتکردن بە فڕۆکە ئەو خواردنانە بخورێن کە چەوری و کاربۆهیدراتی زۆریان تێدایە و سوور کراوەن، لەبەرئەوەی هەرسکردنیان بۆ گەدە قورسە و کاتێک لەسەر ئەو کورسیە تەسکەی فڕۆکە دادەنیشیت سووڕی خوێن چالاک نابێت و هەرسکردنی خواردنەکانیش لەسەرخۆتر دەبن، بۆیە دەڵێت: واباشترە خواردنی سووک وەک زەڵاتەی خەیار و تەماتە و کاهو و سەوزەکانی تر بخورێن.

میوەی وشککراوە
ئەو کەسانەی کێشەی هەناسەدان و کۆئەندامی هەناسەیان هەیە نابێت لەکاتی گەشتەکانیاندا میوە وشککراوەکان بخۆن، چونکە میوەی وشککراوە پڕە لە کبریت ئەوەش گرفت بۆ هەناسەدان دروست دەکات هەروەها ئەو کەسانەی شەکرەی خوێنیان بەرزە بەهیچ جۆرێک نابێت لەو جۆرە میوانە بخۆن.

خواردنەوە گازییەکان
زۆر خواردنەوەی قاوە وادەکات هەر بەڕێوەبیت بۆ میزکردن، ئەمەش بۆ ناو فڕۆکە ناگونجێت، هەورەها دەرکەوتووە خواردنەوە گازییەکانی وەک کۆکاکۆلا و پیپسی وهی تر بۆ هەناسە وەرگرتن باش نین.

شۆکۆلاتە
شۆکۆلاتە هاوشێوەی قاوە کافاینی زۆری تێدایە و وریاکەرەوەیە، گەشتیاری ناو فڕۆکەش پێویستی بە هێمنی و خاوبوونەوەیە بۆیە باشتر وایە لێی دوور بکەونەوە.

سیرو مۆز
سیر و مۆز بۆنیان زۆر دەڕوا و بڵاودەبێتەوە، ناو فڕۆکەش داخراوە و کاتێک کەسێک پێش گەشتکردن یەکێک لەم دوانە بخوات بۆنەکەی بۆ هەموو سەرنشیان دەچێت لەوانەیە خەڵکی پێ بێزار ببێت.

بەرهەمە شیرەمەنییەکان
زۆر بە دەگمەن بەرهەمە شیرەمەنییەکان لە ژەمەکانی ناو فڕۆکەدا پێشکەش بکرێن ئەگەر هەشبێت کەمێک پەنیرە، چونکە لەکاتی بەرزبوونەوە بۆ 10 هەزار کیلۆمەتر کاریگەریی نەرێنیان بۆسەر جەستە هەیە.

سەرچاوە: Travelbook

بابەتە پەیوەندیدارەکان