د.لەتیف رەشید سەرۆك كۆمار، لە هەژماری خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی X ، بۆ چلەی ئیمام حسێن پەیامێكی بڵاوكردۆتەوە، كە ئەمە دەقەكەیەتی:
لە چلەی ئیمام حسێن-دا (سەلامی خوای لەسەر بێت) ئیلهام وەردەگرین لە نموونەی باڵا و پرەنسیپە مرۆییە مەزنەكانی خۆڕاگری و حەق و قوربانیدان، لەپێناوی شكۆمەندی و ئازادی و رەتكردنەوەی ستەم و زۆرداری، هەرچەندە قوربانیدانەكانیش قورس بن.
لەم یادە مەزنەدا سڵاو لە سەردانیكاران كە بەرەو كەربەلای پیرۆز كەوتوونەتە رێ، سڵاو لە هێزە ئەمنییە قارەمانەكانمان، كە شەونخونی دەكەن بۆ پاراستنیان، هەروەها كاروانی خۆبەخشان، كە خزمەتی سەردانیكاران دەكەن و رەنگدانەوەی بەهای بەخشندەیی و میواندۆستیی راستەقینەی عیراقییەكانە.