ئارام عەبدوڵڵا حەسەن ساڵی 1991 لە هەڵەبجە لە دایكبووە و دەرچووی بەشی كارگێڕییە، بەڵام ماوەی 13 ساڵە كاری رۆژنامەنووسی دەكات و خاوەنی دوو بەرهەمی ئەدەبییە.
ئارام عەبدوڵڵا لەبارەی كاری میدیاییەوە بە دوالاپەڕەی وت: هەرچەندە دەرچووی بەشی كارگێڕیم، بەڵام حەز و خولیام بۆ راگەیاندن هەبووە، بۆیە لە ساڵی 2011 وە دەستم بە كاری رۆژنامە نووسی كردووە، سەرەتا لەچەند رۆژنامە و گۆڤارێك كارم كردووە.
وتیشی: لە ساڵی 2013 وە وەك بێژەر و پێشكەشكار لە رادیۆی شارەزوور كاردەكەم و لەسەرەتای 2023 وە ئەركی بەڕێوەبەری رادیۆ پێسپێردراوە، راگەیاندن لای من هۆكارێكە بۆ خزمەتكردن، بۆیە ئێستا لە رێی چەندین پرۆگرامی سیاسی و كۆمەڵایەتی و هونەری و وەزرشی و.. هتد خزمەت بە گوێگران دەكەین.
وتیشی: دوو بەرهەمی ئەدەبیم بە ناوەكانی ( دوورتر لە تۆ، نزیكتر لە مەرگ) و دیوانێكی شیعری و هەروەها كتێبێكم بە ناوی(نامەیەكی پەشیمانی) لە فارسییەوە كردۆتە كوردی.
محەمەد تۆفیق نەوڕۆڵی