لە سەکۆی میدیا جیهانی و ئیقلیمییەکانەوە

لە میدیاکانی سوریاوە

10:20 - 2024-09-01
جیهان
149 جار خوێندراوەتەوە

پرسی پەنابەرانی سوریا لە لوبنان
رۆژنامەی (السوری) لە راپۆرتێكدا پشتڕاستیكردەوە كە ئەو سنوورداركردنانەی بەسەر پەنابەرانی سوریادا سەپێنراوە لە لوبنان بەشێوەیەكی بەرچاو پەرەی سەندووە، بەوپێیەی دەسەڵاتە سەربازییەكانی ئەو وڵاتە دەستگیركردنی 237 كەسیان راگەیاند كە زۆربەیان هاووڵاتی سوری بوون، بە تۆمەتی هەوڵدان بۆ چوونە دەرەوە لەڕێگەی دەریاوە بە شێوەیەكی نایاسایی.
 لە راپۆرتەكەدا ئاماژە بەوەكراوە، دەستگیركردنی پەنابەرانی سوری لە لوبنان جارجارە دووبارە دەبێتەوە، بەوپێیەی كە سوپای لوبنان ناوبەناو هەڵمەتی هاوشێوە بە ئامانجی رێگریكردن لە كۆچی نایاسایی رادەگەیەنێت. ئەم هەڵمەتانە لە ژێر رۆشنایی تێكچوونی بارودۆخی ژیان و ئابووریدا خێراتر بوون.

كێشەی ناسنامە لە هەڵبژاردنەكانی ئەمریكادا 
رۆژنامەی (الثورة) لە وتارێكی وەرگێڕدراودا باس لە رووبەڕووبوونەوەی قەیرانێكی سەختی سەركردەكانی پارتی كۆمارییەكان دەكات لەگەڵ رەشپێستەكان.
لە راپۆرتەكەدا هاتووە: هەموو سیاسەتی ئەمریكا، سیاسەتی ناسنامەیە، كاتێك پیاوە سپی پێستەكان خۆیان بۆ پۆستەكان كاندید دەكەن، باس لە «بەهاكان» دەكەن، بەڵام كاتێك ژنانی رەشپێست خۆیان بۆ پۆستی باڵای وڵاتەكە كاندید دەكەن، ئەوە نوێنەرایەتی هەڕەشەیەك دەكەن بۆ سەر ئەو بەهایانە.
لەكۆتاییدا بۆچوونەكە بۆچوونی دەنگدەرە و پێوەر نییە بۆ سپیپێستەكان، یان رەشپێستەكان، بەڵكو بۆ ئەو سیاسەتەیە كە سەرۆكی داهاتوو پەیڕەوی لێدەكات.


رێژەی بێكاری لە سوریا زۆرە
رۆژنامەی (الوطن) ئاماژە بە رێژەی بەرزی بێكاری دەكات و نووسیویەتی: نووسینگەی ناوەندی ئامار قەبارەی هێزی كار و رێژەی بێكاریی بەپێی رەگەز ئاشكرا كرد، كە بەپشتبەستن بە راپرسی هێزی كار بۆ ساڵی 2022 دەرچووە.
داتاكانی فەرمانگەی ناوەندی دەریخستووە كە كۆی ژمارەی كرێكاران لە ساڵی 2022دا گەیشتووەتە 20 % كۆی دانیشتوان، 76 % كۆی قەبارەی هێزی كار.
پێوەرە مەترسیدارەكان تەنها رێژەی بەرزی بێكاری نین، بەڵكو كاتێك دەزانین كە زیاتر لە 83 %ی بێكاران پێشتر كاریان نەكردووە و بێكار ماونەتەوە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان