لەپەراوێزی تیروپشكی چامپیۆنس لیگدا

11:49 - 2024-09-03
وەرزش
80 جار خوێندراوەتەوە

ئێوارەی رۆژی پێنجشەممەی رابردوو لە مۆناكۆ، تیروپشک بۆ یارییەكانی قۆناغی گروپی 36 یانەی چامپیۆنس لیگی ئەوروپا كرا، بەدەر لە ئەنجامی تیروپشک و یارییەكان و وادەی یارییەكان، لەم مەراسیمەدا، دوو خەڵاتی تایبەتیی یوفا بە دوو ئەستێرەی تۆپی پیێی جیهانی و ئەوروپا دران كە هەردووكیان لەو مەراسیمەدا بەشداریی قورعەكەیان كرد.
یەكەمیان بۆ كریستیانۆ رۆناڵدۆ - ی پورتوگالی و یاریزانی ئێستای یانەی نەسری سعودی بوو بەوەی بووە بە گۆڵكاری مێژوویی پاڵەوانێتییەكە، دووەمیشیان بۆ جیان لویچی بۆفۆن - ی ئەفسانەی گۆڵپارێزی ئیتاڵیا بوو بەوەی زۆرترین پارێزگاریی لە گۆڵی هەڵبژاردەی وڵاتەكەی كردووە و لە چامپیۆنس لیگیشدا مێژوویەكی پڕ سەروەریی هەیە.

#ســتادیـۆم

بابەتە پەیوەندیدارەکان