یەكەمین گۆڤاری منداڵان لە شارباژێڕ بە ناوی گۆڤاری خاڵخاڵۆكە بڵاودەكرێتەوە.
بۆ پڕكردنەوەی بۆشایی نەبوونی گۆڤارێكی تایبەت بە ئەدەبیات و هونەری منداڵان لە ناوچەكەدا، ناوەندی رووناكبیریی شارباژێڕ، بڕیاریدا بە دەركردنی گۆڤارێكی تایبەت بە دونیای منداڵان بە ناوی (خاڵخاڵۆكە).
سەرهەنگ عەبدولڕەحمان سەرنووسەریەتی و هەریەكە لە (ئازاد تەها، ئەنوەر شارباژێڕی) دەستەی نووسەرانن.
باهۆز فەتاح