عەلی حیانی لە شاری رومادی لە پارێزگای ئەنبار لەدایكبووە و دەرچووی بەشی راگەیاندنە لە زانكۆی بەغدا و ئێستا بەرپرسی بەشی هەواڵە لە كەناڵی ئەلمەسرا.
عەلی حیانی لە لێدوانێكدا بە دوالاپەڕەی وت: تا هەنووكە لە هەشت كەناڵی راگەیاندن كارمكردووە و لە ماوەی كاركردنم لە رایگەیاندندا وەك پەیامنێر و بێژەر و ئامادەكار كارم كردووە و شارەزاییشم لە كاری پەیوەندییە گشتییەكاندا هەیە.
وتیشی: هەموو بەرپرسیارێتییەك قورسە لە چۆنیەتی مامەڵەكردن و ئامادەكردن و هەڵسوكەوت كردندا، بەڵام بە شانازییەوە توانیومانە وەك تیمێكی باش كارەكانمان بكەین، هەموو كارێك پێویستی بە پشتیوانیكردن هەیە لە كەناڵی ئەلمەسرا ئەو هاوكاریكردنە بەرجەستەیە، ئەوە جگە لەوەی قورسایی و كێشەشمان دەبێت لەكاركردندا، بەڵام توانیومانە تێیبپەڕێنین. بەدەر لە كاری راگەیاندن خولیای نووسینی شیعرم هەبووە، بەڵام لە كاری راگەیاندندا سەركەوتوو بووم.
راگەیاندن گەیاندنی پەیامی راستییە، پڕكردنەوەی پێداویستی و حەز و خولیای بینەرە و گرنگیدان و وروژاندنی بابەتی گرنگی رۆژ بە شێوەیەكی راستگۆیانە، بە خۆشحاڵییەوە توانیومانە لە كەناڵی ئەلمەسراوە پەیامی راستی بگوازینەوە بۆ بینەرەكانمان.
ئالان محەمەد جەزا