جێگری سەرۆکی هەرێم لەگەڵ کونسوڵی گشتیی فەرەنسادا کۆبووەوە

09:56 - 2024-09-15
کوردستان
237 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ یەکشەممە، شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازیکرد لە یان برێم، کونسوڵی گشتیی فەرەنسا لە هەرێمی کوردستان.

لە کۆبوونەوەکەدا دوایین پێشهاتە سیاسیی و ئەمنیەکانی ناوچەکە، پەیوەندييه‌كانى فەرەنسا لەگەڵ عیراق و هەرێمی کوردستان، پڕۆسەی چاکسازی و ‏یەکخستنەوەی پێشمەرگە و بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، تاوتوێکران.

هەر لەو کۆبوونەوەیەدا هەردوولا جەختیان لە بەردەوامبوون و برەودان بە پەیوەندییەکانی نێوان  فەرەنسا لەگەڵ عیراق و هەرێمی کوردستان کردەوە، هەروەها یەکگرتوویی و یەکڕیزی نێوان لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستانیان بە گرنگ زانی و هاوڕابوون لەسەر ئەوەی کە دەبێت کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا بە گفتووگۆ لە چوارچێوەی  یاسا و دەستوور چارەسەر بکرێت.

 لە بەشێکی تری کۆبوونەوەکەدا، هەردوولا تیشکیان خستەسەر پڕۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و هیوایان خواست پڕۆسەکە لە کەشێکی ئارام و دیموکراسیانەدا بەڕێوەبچێت.

بابەتە پەیوەندیدارەکان