خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد كارگێڕی مەكتەبی سیاسی (ی.ن.ك) و سەرپەرشتیاری مەڵبەندەكانی (سلێمانی، چەمچەماڵ، شارەزوور، گەرمیان و راپەڕین)، ئەمڕۆ 2ی تەمووزی 2022، سەردانی ئارام قادر خەبات ئەندامی سەرکردایەتی (ی.ن.ک)ی کرد و لەباری تەندروستی پرسییەوە.
خاتوو شاناز لەو سەردانەیدا بەگەرمی لەتەندروستی هەڤاڵ ئارامی پرسی بەتایبەت لەدوای وەرگرتنی چارەسەر، هیواشی خواست بەزوویی چاک ببێتەوە و بگەڕێتەوە نێو کایەی سیاسی و رۆڵی خۆی ببینێت وەک کادرێکی بەئەمەکی یەکێتی.
لەبەرامبەردا، ئارام قادر خەبات سوپاسی خاتوو شانازی کرد بۆ ئەو سەردانە و خەمخۆری و دڵسۆزی پرسینەوە لە تەندروستیان.