دوای ماوەیەک دابڕان دەگەڕێتەوە بۆ نواندن

11:49 - 2022-07-03
هەمەرەنگ
357 جار خوێندراوەتەوە

دوای زیاتر لە حەوت ساڵ دابڕان لە کاری نواندن، ئەکتەر و ئەستێرەی دیاری سینەمای جیهان، «کامیرۆن دیاز» دەگەڕێتەوە بواری سینەما و نواندن.
بە گوێرەی راپۆرتێکی پێگەی فاریتی ئەم بڕیارەی ئەم ئەکتەرە جیهانییە دوای ئەوە دێت کە «جیمی فۆکس» ئەکتەری سینەمایی و خاوەنی خەڵاتی ئۆسکار داوای لەم ئەکتەرە کردووە بگەڕێتەوە بواری نواندن و رۆڵ لە فیلمێکی نوێدا ببینێت، دوایین کاریش کە ئەم دوو ئەکتەرە سینەماییە پێکەوە بەشدارییان تێدا کردووە دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 2014.
ئومێد محەمەد

بابەتە پەیوەندیدارەکان