ژەهری مار دەفرۆشرێت

12:13 - 2022-07-03
ژینگە
721 جار خوێندراوەتەوە

لە هەرێمی قەندەهاری ئەفغانستان کەسێک بەناوی ئەحمەد شا لە کێڵگەیەکدا 6000 دوپشک و800 ماری جۆراوجۆر بەخێو دەکات، مەبەست لەو کارەی کۆکردنەوەی ژەهرەکانیان و فرۆشتنەوەیانە بە خاوەن بەرژەوەندیەکان و کەرتی تەندروستی، ئەو پیاوە مەبەستیەتی ژەهرەکان بخاتە قوتوی تایبەتەوە و هەناردەی ئێران و ئیماراتی عەرەبی و مالیزیاو وڵاتی تری بکات کە لەو شوێنانە یەک گرام ژەهری دوپشک 1000 دۆلار و هی ماریش 1500 دۆلار دەکات، هەر 1000 مار یان دوپشک لەتوانایدا هەیەل ەماوەی سێ مانگدا یەک گرام و نیو ژەهری لێ وەربگیرێت،  قەندەهار بەهۆی وشکی زەویەکەیەوە کوالێتی مار و دوپشکەکانیان بەرزە، پارەی زۆرتر دەکاتو رەواجی لەسەرە.
ئەحمەد شا 300 کرێگرتەی هەیە کە کاریان تەنها گرتن و کۆکردنەوەی مار و دوپشک و هاوشێوەکانیانە لە دەوروبەری قەندەهار هەڵەمۆند و زابلە و لەناو کێڵگەکەشیدا 120  کاسبکاری تر هەن کە کاریان بەخێوکردنی مار و دوپشکەکانە.
لە ساڵی رابردووەوە تائێستا 400 گرام ژەهری بەرهەمهێناوە و چاوەڕوانی کڕیاری باش و کرانەوەی وڵاتەکەیان دەکات بە رووی دونیا تا ببنە بازرگانی گەورە و هەناردەکاری ژەهر بۆ هەموو جیهان.
سەرچاوە: FOCUS

#کەشتیی نـــوح

بابەتە پەیوەندیدارەکان