رووپێویی ئابووری لە عیراق و هەرێم دەكرێت

10:34 - 2022-07-04
عیراق
700 جار خوێندراوەتەوە

گەورەترین رووپێویی لەسەر ئاستی عیراق و هەرێمی كوردستان لە چەندین بواری جیاجیادا دەكرێت و ئامادەكاریی تەواوی بۆ كراوە.
شوان عەباس، بەڕێوەبەری ئامار و پەروەردە لە دەستەی ئاماری هەرێمی كوردستان، بە PUKmediaی راگەیاندووە: بە نیازین ئامارێك لە هەرێمی كوردستان لەگەڵ حكومەتی عیراقدا بكەین بۆ رووپێوییەكی گەورە لە عیراق و هەرێمی كوردستان، ئەویش رووپێویی بارودۆخی ئابووری و كۆمەڵایەتییە كە ماوەی ساڵێك دەخایەنێت، وتیشی: رووپێوییەكە لە كۆتایی مانگی هەشتی ئەمساڵەوە دەستپێدەكات و ئێستا ئامادەكارییەكان تەواوبوون و تەنیا ئەوە ماوە بەشێوەی مەیدانی پڕۆژەكە رابگەیەنین، راشیگەیاند: مەبەست لەو رووپێوییە ئەوەیە كە زۆربەی رەهەندەكانی ئابووری و كۆمەڵایەتیی خێزان لە هەرێمی كوردستان و عیراقدا تێیدا دەربكەوێت، وەكو هێڵی هەژاری و رێژەی هەژاری و بارودۆخی تەندروستی و داهات و خەرجی، باسی لەوەشكرد: خۆشمان رووپێوییەكی كار و بێكاریمان كردووە و تەواو بووە و بڕیارمانداوە دوای جەژنی قوربان ئەنجامی رووپێوییەكە رابگەیەنین. 

#عیراق

بابەتە پەیوەندیدارەکان