ئا: کوردەوان محەمەد سەعید
رۆژی شەممە 21ی 9ی 2024 له رێوڕهسمێكدا کە له بهغدا بەڕێوەچوو، تهواوی بەرهەمەکانی یەکەمین دیداری نیشتمانی بۆ سەرۆک جەلال تاڵەبانی، کە لە دووتوێی کتێبێکدا چاپکراوە، پێشکەش بە ئامادەبووان کرا.
رێوڕهسمهكه بە ئامادەبوونی باڵیۆز، د. محەمەد سابیر، سەرۆکی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی و د. ئیبراهیم بەحرلعلوم، سەرۆکی دامەزراوەی بەحرلعلوم و ژمارەیەکی زۆر لە نووسران و رۆشنبیران بەڕێوەچوو.
ئەم کتێبە، 655 لاپەڕەی قەبارە گەورەیە و بە زمانی عەرەبی بە ناونیشانی (الاعمال الكاملة للملتقى الوطني الأول للذكرى السادسة لرحيل الرئيس جلال طالباني) چاپکراوە، لە کۆتایی کتێبەکەشدا چەند پاشکۆیەکی دەوڵەمەند بە وێنە و بەڵگەنامە لەخۆ دەگرێت. سەرجەم ئەو وتار و بابەتانەی لەخۆگرتووە، کە ساڵی رابردوو لە یەکەمین دیداری نیشتمانی بۆ سەرۆک مام جەلال لە شاری نەجەف بەڕێوەچوو. بابەتەکان بریتیبوون لە دەیان توێژینەوەی توێژەران و مامۆستایانی زانکۆ لەبارەی رۆڵی سەرۆک مام جەلالەوە لە بواری سیاسی و کۆمەڵایەتی و دیپلۆماسی و ئەدەبی و فیکریدا.
هەردوو دامەزراوەی بەحرلعلوم و دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی، سەرپەرشتی ئامادەکردن و لەچاپدانی کتێبەکەیان کردووە.
ناوەرۆكی كتێبەكە بەم شێوەیەیە:
لیژنەی كۆنگرە
وتەی د. عەبدوللەتیف جەمال رەشید سەرۆك كۆماری عیراق
وتەی سەرۆكی دامەزراوەی سەرۆك جەلال تاڵەبانی لە یەكەم دیداری نیشتمانیدا
وتەی د. ئیبراهیم بەحر ئەلعلوم، سەرپەرشتیاری گشتیی دامەزراوەی خێرخوازی بەحر ئەلعلوم
ژیاننامەی خوالێخۆشبوو، جەلال حیسامەدین نورەڵڵا تاڵەبانی سەرۆكی پێشووتری كۆماری عیراق
پرۆفیسۆر د. جەمال ئیبراهیم ئەلحەیدەری / مامۆستای یاسای تاوان لە پەیمانگەی باڵای مامۆستایان / راگری پێشووی كۆلێجی یاسا لە زانكۆی بەغدا
بەیاننامەی كۆتایی و راسپاردەكان
(تەوەری یەكەم)
سەرۆك جەلال تاڵەبانی لە دیدی هاوڕێ و هاوخەباتەكانییەوە
گۆڕاو و نەگۆڕاوەكان لای تاڵەبانی، لە ئەزموونەكەیدا دوای 2003: یەكێتیی ناكۆكەكان و چارەسەری كێشەكان
مامۆستا عادل عەبدولمەهدی/ سەرۆكی پێشووتری ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق
كەسێتی مام جەلال، لە كاتی خوێندنیدا لە كۆلێجی ماف لە بەغدا و پەیوەندیی لەگەڵ هاوڕێكانیدا
دادوەر مەدحەت ئەلمەحمود/ سەرۆكی پێشووی ئەنجومەنی باڵای دادوەری
جەلال تاڵەبانی وەك سەركردەیەكی سیاسی و سەرۆكی عیراق
مامۆستا نەسیر ئەلعانی/ سەرۆكی پێشووی دیوانی سەرۆكایەتی
سەرۆك مام جەلال و توانای خێرایی لە وەڵامدانەوە
مامۆستا یوسف ئیبراهیم/ جێگری سەرۆكی دامەزراوەی سەرۆك جەلال تاڵەبانی
ئەوەی مام جەلال پێشكەشی پێكهاتەكانی كردووە، ئێزدییەكان بە نموونە
دادوەر قاسم ئۆسمان
كاریگەرییە سیاسییەكانی جەلال تاڵەبانی لە دوای 2003وە
زوهێر كازم عەبود/ دادوەری خانەنشین
ئەو كەسایەتییانەی ناسیومن: سەرۆك جەلال تاڵەبانی
د. سەڵاح عەبدولڕەزاق/ پارێزگاری پێشووی بەغدا
(تەوەری دووەم)
پرەنسیپە سیاسییەكانی سەرۆك جەلال تاڵەبانی و فەلسەفەی بەڕێوەبردنی دەوڵەت
جەلال تاڵەبانی بە ئیمتیاز پیاوی دەوڵەت و عیراقی بوو
پرۆفیسۆر د. عامر حەسەن فەیاز/ راگری كۆلێجی ئامالی جامیعە
چەند تێڕامانێكی سیاسی لە ژیانی یەكەم سەرۆكی هەڵبژێردراوی عیراق لە دوای 2003وە
پرۆفیسۆری یاریدەدەر د. ئەحمەد عەدنان ئەلمەییالی/ كۆلێجی زانستە رامیارییەكان – زانكۆی بەغدا
رۆڵی سەرۆك جەلال تاڵەبانی لە ئۆپۆزسیۆنی عیراقیدا و پەیوەندیی بە هێزە سیاسییەكانی عیراقەوە دوای 2003
پرۆفیسۆری یاریدەدەر د. موبدر ئەلوەیس/ پەیمانگەی باڵای مامۆستایان
فەلسەفەی بەڕێوەبردنی دەوڵەت، دوای ئەوەی سەرۆك جەلال تاڵەبانی سەرۆكایەتی دەوڵەتی گرتەدەست (پەیوەندییەكانی دەرەوە بە نموونە)
پرۆفیسۆری یاریدەدەر د. سوهەیب خالید جاسم ئەلتائی/ كۆلێجی ماف – زانكۆی موسڵ
فیكری ستراتیجی سەرۆك جەلال تاڵەبانی لە بەڕێوەبردن و بنیاتنانی دەوڵەتێكی مەدەنیدا بۆ عیراق لە دوای 2003وە
د. ئەنسام سەلیم مەهدی/ كۆلێجی زانستە رامیارییەكان – زانكۆی موسڵ
لە سەركردەی ئۆپۆزسیۆنەوە بۆ سەرۆكایەتی دەوڵەت (گەشتی سیاسیی جەلال تاڵەبانی لە عیراق)
د. كەریم زێدان خەڵەف/ كۆلێجی یاسا و زانستە رامیارییەكان – زانكۆی كەركوك
میتۆدی سەرۆك جەلال تاڵەبانی لە ئیدارەدانی قەیرانەكاندا لە عیراق لە دوای 2003وە
مامۆستا د. محەمەد ساڵح سابیر/ كۆلێجی یاسا و زانستە رامیارییەكان – زانكۆی كەركوك
رۆڵی سەرۆك جەلال تاڵەبانی لە سەقامگیریی كەركوكدا
د. میعراج ئەحمەد ئیسماعیل ئەلحەدیدی/ دكتۆرا لە لە یاسادا/ وەزارەتی كارەبا
دیموكراسی و فیدراڵی لە هزری سەرۆك جەلال تاڵەبانی دا
د. وەجیهـ عەڤدۆ عەلی/ كۆلێجی زانستە رامیارییەكان – زانكۆی دهۆك
رۆڵی سەرۆك جەلال تاڵەبانی لە ئۆپۆزسیۆنی عیراقیدا و پەیوەندیی بە هێزە سیاسییەكانەوە لە دوای 2003وە
د. عەلی عەزیب رحیمە ئەلشەریفی/ بەڕێوەبەرایەتی گشتیی پەروەردەی بەغدا – رەسافە -3
كۆنگرەكانی ئۆپۆزسیۆنی عیراق و گوتاری یەكگرتووانەی مام جەلال – كۆنگرەی لەندەن بە نموونە
د. عەدالەت عەبدوڵڵا / پەیمانگەی تەكنیكیی كوردستان
رۆڵی دیپلۆسیی بڕیاربەدەستان لە بنیاتنانی عیراقدا دوای 2003 – مام جەلال بە نموونە
پ. ی. د. لوقمان حەكیم رەحیم/ كۆلێجی یاسا/ زانكۆی هەڵەبجە
بنیاتنانەوەی دەوڵەتی عیراق و پێكەوەژیانی ئاشتیانە لە تێڕوانینی دەستەبژێری سیاسییەوە، سەرۆك جەلال تاڵەبانی بە نموونە
د. رزگار عەبدولكەریم ساڵح/ زانكۆی سلێمانی – كۆلێجی یاسا
د. مستەفا رەسوڵ حسێن/ زانكۆی سلێمانی – كۆلێجی یاسا
پ. شەماڵ ئەحمەد ئیبراهیم/ زانكۆی هەڵەبجە – كۆلێجی یاسا
رۆڵی نێودەوڵەتیی سەرۆكی كۆچكردوو جەلال تاڵەبانی
د. بەختیار عوبێد شەریف/ زانكۆی پۆلەتەكنیكی سلێمانی – كۆلێجی تەكنیكیی كارگێڕی
مامۆستا رانیا قادر ئەحمەد/ زانكۆی راپەڕین – سلێمانی – كۆلێجی زانستە مرۆڤایەتییەكان – بەشی یاسا
رۆڵی دیپلۆماسیانەی سەرۆك جەلال تاڵەبانی (2005 - 2012)
لە كاراكردنی پەیوەندیی عیراق لەگەڵ وڵاتە ئیقلیمییەكان (ئێران و توركیا بە نموونە)
پ. د. دڵشاد عومەر عەبدولعەزیز/ زانكۆی كەركوك – كۆلێجی ئاداب
رۆڵی سەرۆك جەلال تاڵەبانی وەك سەرۆك كۆماری عیراق لە دوای 2005وە
پ. ی. د. ئیبراهیم ساڵح قادر بەرزنجی/ زانكۆی راپەڕین – رانیە
رۆڵی سەرۆك جەلال تاڵەبانی لە بەهێزكردنی مافی مرۆڤدا
ئەحمەد عەبدولعەباس عەلی/ كۆمەڵەی عیراقی تایبەت بە زانستە رامیارییەكان – زیقار
رۆڵی سەرۆك جەلال تاڵەبانی لە بەهێزكردنی پەیوەندییەكانی عیراق لەگەڵ وڵاتە عەرەبی و ئیقلیمییەكان لە ماوەی (2003 - 2013)
پ. د. پشكۆ حەمەتاهیر عەبدولڕەحمان/ كۆلێجی زانستە مرۆڤایەتییەكان / زانكۆی سلێمانی
مامۆستای یاریدەدەر ئازاد مەجید محەمەد/ كۆلێجی ئاداب – زانكۆی كەركوك
(تەوەری سێیەم)
گرنگیدانی سەرۆك جەلال تاڵەبانی بە بوارە ئەدەبی و فیكرییەكان و پەیوەندیی لەگەڵ رۆژنامەوانی و میدیا
دوور لە سیاسەت: جەواهری و تاڵەبانی، شێخ و مورید
عەبدولحسێن شەعبان/ یاریدەدەری سەرۆكی زانكۆی ناتوندوتیژی – لوبنان
جەلال تاڵەبانی.. دیدگای رۆژنامەوانیانە
پ. د. ئەحمەد عەبدولمەجید ئەمین/ سەرۆكی بەشی راگەیاندن – پەیمانگەی عەلەمەین بۆ لێكۆڵینەوەی باڵا
هێشتنەوەی ناسنامەی كوردی و توانەوە لە خەونی عیراقیدا، سەرۆك جەلال تاڵەبانی وەك نموونەی میانڕەوی
د. موحسین عەبدولعەزیز ئەلحەكیم
یەكانگیربوونی تێڕوانینی مەرجەعی ئایینی لەگەڵ جموجۆڵی سەرۆك جەلال تاڵەبانی بە ئاراستەی پرۆژەی هەستانەوەی عیراقی نوێ
پ. د. شێخ وەلید فەرەجەڵڵا/ كۆلێجی زانستە ئیسلامییەكان – زانكۆی كوفە
سەرۆك و شاعیران: پەیوەندیی سەرۆك تاڵەبانی بە جەواهری شاعیرەوە (دەروێش و شێخەكەی)
پ. د. قاسم شوعەیب ئەلسوڵتانی/ كۆلێجی زانستە رامیارییەكان – زانكۆی ئەلنەهرەین
رۆڵی جەلال تاڵەبانی لە پشتیوانیكردنی ئازادی رۆژنامەوانی و ئازادی رادەربڕین لە دوای 2005وە
پ. د. ئیبتسام ئیسماعیل قادر
سەرۆك جەلال تاڵەبانی لە دیدی كەسانی دیكەوە – موكەڕەم تاڵەبانی بە نموونە
پ. د. سەیف عەدنان ئیرحیم ئەلقەیسی/ زانكۆی عیراقی – كۆلێجی ئاداب
پ. ی. د. حەیدەر عەتیە كازم/ زانكۆی موستەنسرییە – كۆلێجی ئاداب
بایەخپێدانی فیكری و ئەدەبی سەرۆكی كۆچكردوو جەلال تاڵەبانی
د. ناسر كازم خەڵەف/ زانكۆی میسان – كۆلێجی زانستە رامیارییەكان
توانای مام جەلال لە زمانی عەرەبیدا – كاركرد و هۆكارەكانی
مامۆستا بەختیار عەوڵا رەشید/ زانكۆی كۆیە
پ. د. ئەمیر رەفیق عەوڵا/ زانكۆی كۆیە
قسەی نەستەق و سوعبەتی رۆژانەی سەرۆكی كۆچكردوو جەلال تاڵەبانی
د. جەعفەر بەهلول جابر ئەلحەسیناوی/ توێژەر لە بواری پەیوەندییە نێودەوڵەتییە ئابوورییەكاندا – وەزارەتی بازرگانی.
بەشداربووانی یەکەمین دیداری نیشتمانی بۆ سەرۆک مام جەلال لە نەجەف