مەكتەبی سكرتاریەتی سەرۆك مام جەلال، لە سلێمانی سەردانی حاكمی شۆڕش و تێكۆشەری دێرینی گەلی كورد محەمەد عەبدولڕەحمان محەمەد ناسراو بە (حاكم محەمەد قەرەداغی)ی كرد.
مەكتەبی سكرتاریەت دوای بەخشینی چەپكەگوڵی رێز و وەفا، سڵاو و رێزی سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی و قوباد تاڵەبانی-یان پێشكەش بە حاكم محەمەد كرد لەپای دڵسۆزی و ئەو خزمەتانەی پێشكەشی شۆڕش و خەباتی كوردایەتی كردووە، رۆڵی جوامێرانەشی لە شۆڕشی نوێی گەلەكەماندا وەك تێكۆشەرێك لە خزمەت گەلەكەیدا وەبیرهێنرایەوە كە بە ورەیەكی بەرزەوە ئەركەكانی رادەپەڕاند، كە ئێستا یەكێتی شانازیی بە مێژووی حاكم محەمەد و سەرجەم ئەو هەڤاڵانەوە دەكات بەشدار و هاوكاری سەرخستنی شۆڕشی نوێ بوون.
مەكتەبی سكرتاریەت، بە گرنگییەوە ئاماژەیان بە یەكخستنی هەوڵەكان بۆ سەرخستنی لیستی 129ی یەكێتی لەم هەڵبژاردنەدا كرد، كە دەنگدان بە یەكێتی دەنگدانە بە كۆتاییهێنان بە دەسەڵاتی خۆسەپێن و گەڕانەوەی شەرعیەتە بۆ دامەزراوەكانی دەوڵەت و خزمەتكردنی خەڵكە بەیەكسانی.