عەممار حەکیم، سەرۆکی رەوتی حیکمە لە حەوتەمین ساڵیادی کۆچیدوایی سەرۆک مام جەلالدا پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، یادی ڕۆڵی نەتەوەیی سەرۆکی کۆچکردووی مام جەلال تاڵەبانی دەكەینەوە، ئەو سەركردە نیشتمانپەروەرە کە بەهۆی زیرەكی سیاسی و كۆمەڵایەتی و هۆشیاری بەرزی توانی بەرگری لە پێكهاتە و نیشتمان بەیەكەوە بكات، بێ جیاكاری و دژایەتیكردن بۆ ئەوەی لەگەڵ چەند تێكۆشەرێك تابلۆیەكی گەورە لەسەر تێكۆشانی عێراقی یەكگرتوو بنەخشێنێت.
راشیگەیاند، بۆ بەدیهێنانی ئامانجە گرنگەكە بە دامەزراندنی عیراقێكی نوێ، سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی هەردوو بەڕێز بافل تاڵەبانی و قوباد تاڵەبانی و برایان لە یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و گەلی كوردی ئازیز بە گشتی دەكەین.