سەرۆك بافڵ دەبێتە هاوسەرۆكی هاوپەیمانیی 119 حزبی جیهانی

10:17 - 2024-10-07
کوردستان
286 جار خوێندراوەتەوە

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان وەک یەکێک لە سەرکردەکانی پارتە هاوپەیمانیی پێشکەوتنخوازەکان هەڵبژێردرا و نوێنەرایەتی تەواوی هەرێمی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا دەکات.
پارتە سۆسیال دیموکراتەکانی جیهان پێکەوە پێیان دەوترێت هاوپەیمانیی پێشکەوتنخوازەکان، ساڵانە کۆبوونەوە دەکەن و کاندیدەکان هەڵدەبژێرن بۆ نوێنەرایەتیکردنییان لە ناوچە جیاوازەکانی جیهان.
کۆبوونەوەکانی ئەمساڵ لە چیلی بەڕێوەچوو، کە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە دەنگی، سۆسیال دیموکراتی سویدی، پارتی سۆسیالیستی چیلی، پارتی شۆڕشگێڕی مۆدێرنی کۆماری دۆمینیکان، پارتی گەلی مەنگۆلیا، کۆنگرەی نەتەوەیی هیندستان، پارتی کرێکاری ئوسترالیا، هاوپەیمانیی هاووڵاتیانی زیمبابۆی بۆ گۆڕان، هەڵبژێردرا بۆ ئەوەی کە نوێنەرایەتی تەواوی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا بکات.
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، نوێنەری هاوپەیمانییەتییەکە دەبێت لە تەواوی ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا.
کۆبوونەوەکانی هاوپەیمانییەتییەکە رێگەیەکە بۆ ئەوەی پارتەکان بەیەکەوە ببەستێتەوە و ئەجێنداکانی پارتی سۆسیال دیموکرات لە سەرانسەری جیهاندا جێبەجێ بکەن.

بابەتە پەیوەندیدارەکان