سەرەخۆشی سەرۆک بافڵ بۆ کۆچی دوایی خوشکی کاک جەبار فەرمان

05:33 - 2024-10-07
کوردستان
197 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێزان بنەماڵەی تێکۆشەر و شەهیدی سەرکردە کاک جەبار فەرمان 
خوشکی بەڕێزم هەڤاڵ بڵێسە جەبار فەرمان 

بۆ کۆچی دوایی خاتوو (تەلیعە فەرمان) خوشکی کاک جەبار فەرمان، دایکی شەهید سیامەند و پوری بەڕێزتان، پرسە و هاوخەمیی قووڵی خۆمان ئاڕاستەی ئێوە، کەسوکار و بنەماڵە سەربەرزەکەتان دەکەم کە نموونەی باڵای خەبات و تێکۆشانن لەپێناو کوردستان.

لەخوای گەورە داواکارم کۆچکردوو بە بەهەشتی بەرین شادبکات و سەبووری و ئارامی بەهەموولایەک ببەخشێت.

دڵسۆزتان 
بافڵ جەلال تاڵەبانی 
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

بابەتە پەیوەندیدارەکان