هەڤاڵ عیماد ئەحمەد، ئەندامی مەکتەبی سیاسی و لێپرسراوی مەکتەبی راگەیاندن و هۆشیاری بازنەی بانگەشەی هەڵبژاردن و سەرخستنی لیستی ١٢٩ی یەکێتی لە کۆمیتەی رێکخستنی زەرگەتەی سلێمانی بەسەرکردەوە.
لەو بەسەرکردنەوەیەدا عیماد ئەحمەد لە نزیکەوە دەستخۆشی لە سەرپەرشتیاری بازنەکە و هەڤاڵانی کۆمیتەی زەرگەتەکرد کە یەکێتییانە و پەرۆشانە لە کارکردندان بۆ سەرخستنی یەکێتی و رایگەیاند، ئەمڕۆ یەکێتی خاوەن یەک پەیام و ستراتیژی روون و ئاشکرایە و وەک یەک تیم هەموو یەکێتییەکان کار بۆ راستکردنەوەی حکومڕانی دەکەین و بەرنامەکەشمان هەڵقوڵاوی داواو داخوازی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستانە کە ئێمە ئەمڕۆ پێشڕەوایەتی هێنانەدی ئەم داخوازیانە دەکەین و کار بۆ جێبەجێکردنی خواستی خەڵکەکەمان دەکەین .
عیماد ئەحمەد روونیشیکردەوە، گۆڕانکاری لە ئیدارەدان و هێنانەکایەی حکومەتێکی رەشید هەر بە یەکێتی دەکرێت بۆیە بە هیمەتی هەموو لایەک و جەماوەری کوردستان لەم کاروانی نوێکردنەوە و رووخاندنی گەندەڵی و نادادی و جیاکاری لە بەڕێوەبردن و راستکردنەوەی هاوسەنگی هێز سەرکەتوودەبین و پێگەی هەرێمەکەمان بەهێزتر دەکەین و متمانە بۆ هاووڵاتیان و دەسەڵاتیش دەگێڕینەوە، بۆیە دەنگدان بە لیستی ١٢٩ یەکێتی دەنگدان دەبێت بە هەرێمێکی نوێ و بەهێزتر و بنیادنانی حکومەتێکی خزمەتگوزار.