پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە، شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ، سەرۆکی لیستی ١٢٩ی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە پارێزگای هەولێر سەردانی قەزای خەلیفانی کرد و لەگەڵ دانیشتوانی سنوورەکە کۆبۆوە.
لەمیانی وتارێکیدا لە بارەگای کۆمیتەی خەلیفان کە ژمارەیەکی زۆر لە دانیشتوانی سنوورەکە ئامادەبوون، شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ گوتی: بەداخەوە لەو سنوورە خەڵک باجی یەکێتی بوون دەدات و دەسەڵاتی ناوچەکە بە بەرنامە جیاوازی لە نێوان خەڵکەکە دەکات، یەکێتی کۆتایی بەم جیاوازیکردنە دەهێنێ و بەیەک چاو سەیری هەموان دەکات و خزمەتیان دەکات.
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ گوتیشی، بڕۆنە سەر سندوقی دەنگدان و دەنگ بدەن بەلیستی ١٢٩ی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بۆ ئەوەی کۆتایی بەو حوکمڕانیە تاکڕەو و خۆسەپێنە بهێنین و چیتر رێگا نەدەین چەند کەسێک یاری بە چارەنووس و قووتی ئەو میللەتە بکەن.