وتەبێژی کۆمیسیۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراق رایگەیاند ، رێژەی دەنگە پوچەڵەکانی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمەنی کوردستان ئاساییە .
جومانەغەلای وتەبێژی کۆمیسیۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراق رایگەیاند ، زۆرینەی ئەو دەنگانەی پوچەڵکراونەتەوە ، دەنگ بە بەربژێرەکان دراوە نەک لیستەکان ، وتیشی بەشێک لە دەنگدەران فۆرمی دەنگدانیان بە بەتاڵی خستووەتە ناو سندوقەکانەوە. راشیگەیاند بەر لەراگەیاندنی ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردن داتای دروست دەدرێت بەسەرجەم بەربژێرەکان ، تەئکیدیشی کردەوە تاوەکوئێستا هیچ سکاڵایەکی رەنگی سوور تۆمار نەکراوە .