وەفدێکی عیراق لەگەڵ بەرپرسانی حکومەتی سوریا کۆبووەوە

04:12 - 2024-12-26
عیراق
42 جار خوێندراوەتەوە

باسم عەوادی، وتەبێژی حکومەتی عیراق  راگەیاند، وەفدەکە حەمید شەتری سەرۆکی دەزگای هەواڵگری عیراق سەرۆکایەتی کرد و لەگەڵ بەرپرسانی حکومەتی نوێی سوریا کۆبووەتەوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، پێشهاتەکانی گۆڕەپانی سوریا، داخوازییە ئەمنییەکان و سەقامگیریی سنووريی هاوبەشی نێوان هەردوو وڵات لە دانیشتنەکاندا گفتوگۆیان لەسەر كراوە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان