وەزارەتی پلاندانانی عیراق رایگەیاند: رێژەی بێكاری لە عیراق گەیشتۆتە 16.5 %.
وەزیری پلاندانانی عیراق لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەنووسیدا، ئەنجامی رووپێوییەكی وەزارەتەكەی بڵاوكردەوە كە لەلایەن ناوەندی ئامار و بەهەماهەنگیی رێكخراوە نێودەوڵەتییەكان كراوە، بەپێی ئەنجامی رووپێوییەكە «رێژەی بێكاری لە عیراق گەیشتۆتە 16.5 %».
وەزیری پلاندانان راشیگەیاند: بەهۆی گۆڕانكارییە سیاسی و ئابوورییەكانەوە، لە ساڵانی رابردوودا نەتوانراوە سەرژمێریی گشتیی دانیشتوان بكرێت، بۆیە پێویستییەكی زۆریان بە رووپێوییەك هەبوو بۆ زانینی واقیعی بازاڕی كار لە پێناوی دانانی میكانیزمێكی گونجاو بۆ چارەسەری گرفتی بێكاریی.