لەنۆمانگی یەکەمی ئەمساڵدا بانکی ناوەندی عیراق ، بەبڕی نزیکەی ٢٥٠ ملیار دینار سزای بەسەر ٢٢١ بانک و دامەزراوەی دارایی بانکیدا سەپاندووە.
لەوبارەیەوە، بانكی ناوەندیی عیراق ڕایگەیاند، لە چارەكی سێیەمی ئەمساڵدا و بەهۆی سەرپێچییە كارگێڕیی و یاساییەكانەوە بە بڕی ٦٨ ملیار و ٤٦ ملیۆن دینار سزای داراییان بەسەر ٧٠ بانك و دامەزراوەی بانكیدا سەپاندووە.
ڕاشیگەیاندووە، لە چارەكی یەكەمیشدا ٤٩ بانك و دامەزراوە سزایان بەسەردا سەپێندراوە بە بڕی ١٣٨ ملیار و ٣٧٧ ملیۆن دینار، لە چارەكی دووەمیشدا ١٠٢ بانك و دامەزراوەی دارایی بە بڕی ٤٣ ملیار و ٤٦٥ ملیۆن دینار سزادراون.