فەرمانگەی راگەیاندنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق، خشتەی كاری دانیشتنەكەی بڵاوكردووەتەوە، لە تەوەری یەكەمدا دەنگ لەسەر یاسای گەڕانەوەی موڵك و ماڵ بۆ خاوەنەكانیان دەدرێت، كە بەبڕیاری ئەنجوومەنی سەركردایەتی شۆڕشی رژێمی پێشووی لێیان وەرگیراوەتەوە.
تەوەری دووەمی كۆبوونەوەكە، جارێكی دیكە بۆ دەنگدان بە پرۆژەیاسای هەمواری یاسای باری كەسیی عیراق تەرخانكراوە. ئەم پرۆژەیە، سەرەڕای ناڕەزایەتییەكان لە دژی، لەماوەكانی رابردوودا خوێندنەوەی یەكەم و دووەمی بۆ كرا.
تەوەری سێیەمی كۆبوونەوەكە، بۆ دەنگدان بە هەمواری یاسای لێبوردنی گشتی تایبەت كراوە، ئەم پرۆژە یاسایە لەلایەن پەرلەمانتارانی سوننەوە پشتیوانی لێدەكرێت و مەرجی بەشداریكردنیان بووە لە حكومەتی عیراقدا.