وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عیراق رایگەیاند، گەراندنەوەی ئاوارەکانی نێو کامپەکانی هەرێم بۆ زێدی خۆیان بەردەوامە و 767 ئاوارەی دیکەی کامپەکانی خازر و حەسەن شامی U2 و U3 لە هەولێر گەرانەوە بۆ زێدی خۆیان و وەک هاوکاریی دارایش بڕی 3 ملیار و 68 ملیۆن دیناریان بۆ خەرجدەکرێت.
بەگوێرەی راگەیەندراوێکی وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عیراق، ئەو ئاوارانە لە کامپەکانی هەولێرەوە گەراونەتەوە بۆ سنووری نەینەوا و هاوکاری دارایی و یارمەتی فریاکەوتنیان پێشکەش دەکرێت تاوەکو لەزێدی خۆیان نیشتەجێببنەوە".
پرۆسەی گەراندنەوەی ئاوارەکان لەلایەنە وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانەوە جێبەجێدەکرێت و سەرۆکوەزیرانی عیراق سەرپەرشتی دەکات، بۆ هەر ئاوارەیەک کە دەگەڕێتەوە چەکێکی بانکی بەبڕی 4 ملیۆن دیناریان دەدرێتێ لەگەڵ دابینکردنی پارچە زەوییەک، بەوپێیەش بێت بودجەی ئەو کاروانەی گەراونەتەوە بڕی 3 ملیار و 68 ملیۆن دیناریان پێدەدرێت.