خەمیس خەنجەر دەستی لە پۆستی سەرۆكی حزبی سیادە كێشایەوە

09:50 - 2024-10-28
عیراق
214 جار خوێندراوەتەوە

خەمیس خەنجەر سیاسەتمەداری سوننە، دەستی لە پۆستی سەرۆكی حزبی سیادە كێشایەوە، دوای ئەوەی لەلایەن دەسەڵاتی باڵای نیشتمانی بۆ لێپرسینەوە و دادپەروەریی بانگهێشتكرا بۆ لێپرسینەوە.
هاوپەیمانی سیادە لە راگەیەندراوێكدا دەستلەكاركێشانەوەی خەمس خەنجەری لە سەرۆكایەتیی حزبەكەی راگەیاند، ئەوەش راستەوخۆ دوای بانگهێشتەكەی دەستەی لێپرسینەوە و دادپەروەرییەوە ھات.
عەلی سەیفەدین سەعدون ئەمینداری گشتی حزبەكە لە راگەندراوێكدا ئاماژەی بە پەسەندكردنی دەستلەكاركێشانەوەكەی خەمیس خەنجەر كردووە كە ئێستا گەورەترین پارتی سوننەكانی عیراقە.
دووشەممەی ڕابردوو، سەرۆكی هاوپەیمانی سیادە لە نامەیەكی رەسمیدا كە ئاراستەی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی كردبوو، دەستلەكاركێشانەوەی خۆی لە سەرۆكایەتیی ئەو حزبە پێشكەشكرد

بابەتە پەیوەندیدارەکان