زیاد جەبار: کوردستانی نوێ تائێستاش خوێنەری خۆی لەدەست نەداوە و بەسەنگینی ماوەتەوە

07:17 - 2025-01-13
کوردستان
1089 جار خوێندراوەتەوە

سەرباری ئاڵنگارییەکان و سەردەمی ئێستای پێشکەوتنەکانی دیجیتاڵ میدیا کە بووە هۆی داخستنی ژمارەیەک لە ڕۆژنامە کاغەزییەکان، خۆشبەختانە کوردستانی نوێ وەکو یەکەم ڕۆژنامەی کاغەزی دوای ڕاپەڕین تائێستا بەردەوامە لە دەرچواندن و خوێنەری خۆی لەدەست نەداوە و بەسەنگینی ماوەتەوە.
 
بەبۆنەی یادی (٣٣)ساڵەی دەرچیونییەوە پیرۆزبایی گەرم لە سەرنووسەر و کارمەندانی ڕۆژنامەی کوردستانی نوێ دەکەم، هیوای سەرکەوتن و پێشەنگی زیاترتان بۆ دەخوازم و پاڵپشتیتان بۆ دووپاتدەکەینەوە.

جیاوازی و کاریگەرییەکانی کوردستانی نوێ وای کردووە "نووسین و خوێندنەوە"ی لەم ڕۆژنامە کاغەزییەدا بەچێژترکردووە، بەردەوام خوێندنگەی ڕۆژنامەنووسان و سەکۆیەکی گرنگ بووە بۆ دەربڕینی دیدگا جیاوازەکان، هاوکات لە گەیاندنی پەیامەکانی یەکێتییشدا مینبەری یەکەم و ڕەسمی نێوان حزب و خوێنەران بووە. 

زیاد جەبار
ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی و لێپرسراوی مەڵبەندی سلێمانی

بابەتە پەیوەندیدارەکان