سەرۆكی ئەنجوومەنی هاوكاریی عێراق - چین رایگەیاند، پێشبینی دەكرێت ئەمساڵ قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانیی نێوان چین و عیراق ئاستی ساڵی رابردوو تێپەڕێنێت و بگاتە نزیكەی 60 ملیار دۆلار.
حەیدەر روبەیعی، سەرۆكی ئەنجوومەنی هاوكاریی عیراق - چین بە رۆژنامەی سەباحی راگەیاندووە، بەهۆی زیادبوونی ئاڵوگۆڕە بازرگانییەكانی نێوان عیراق و چینەوە، پێشبینی دەكرێت قەبارەی ئاڵوگۆڕی نێوان هەردوو وڵات زیاتر بێت لە قەبارەی ئاڵوگۆڕی ساڵی رابردوو كە 54 ملیار دۆلار بوو.
باسی لەوەشكردووە، زیادبوونی قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانیی نێوان هەردوو وڵات كاریگەری دەبێت لەسەر ئابووری عیراق، دەبێـتە هۆی گەشەپێدانی كارگەكان و فراوانكردنی و گواستنەوەی دارایی لە نێوان هەردوو وڵاتدا.
ئەوەشی خستووەتە روو، لە ئێستادا رێژەیەكی زۆر پارەی عیراقی لە ناو بانكی سینشوری چیندا هەیە و دەتوانرێت وەبەرهێنانی لە ناوخۆی عیراقدا پێبكرێت.