جێگر خدر
پرۆژەی جوانكاریی ناو بازاڕی شاری رانیە بە دیزاینێكی نوێ و سەردەمیانە كاركردن تێیدا بەردەوامە.
دوای هەڵكەندنی قیر و داپۆشینی بە بەرد لە دووسایدی سەنتەری بازاڕ بۆ مزگەوتی گەورەی رانیە، لە ئێستادا تیمەكانی پرۆژەكە سەرقاڵی دیزاینكردنی دوكانەكانن، لەلایەكی دیكەشەوە شەقامی بەردەم مزگەوتی گەورە بۆ قولەی رانیە قیرەكەی هەڵكەنراوە و بە چڕی كاری تێدا دەكرێت و بەتەواوبوونیشی كارئاسانی زۆر دەكات و سیمایەكی جوانتریش بە ناو بازاڕ دەبەخشێت.