لە دەستبەکاربوونی دۆناڵد ترەمپدا، کێ دەتوانێت ئامادەبێت؟

01:59 - 2025-01-17
جیهان
62 جار خوێندراوەتەوە

شنۆ هیرانی

دەستبەکاربوونی دۆناڵد ترەمپ لە پۆستی سەرۆکایەتی ئەمریکا لە 20ی ئەم مانگە، دەگۆڕێت بۆ ئاهەنگێکی جەژن بۆ ملیاردێرە ئەمریکییەکان.
لەڕاستیدا دەتوانین بڵێین لەسەرانسەری جیهاندا ئەو ڕۆژە ئەمریکییەکان (پارە بە پارە ڕادەکێشن)، بەڵام لە ئێستادا ناتوانرێت بە تەواوەتی خەمڵاندنی ئەو داهات و بەخشینانە دیاری بکرێت کە لەو ڕۆژەدا بۆ ئەمریکا دەستەبەر دەبن. چونکە لەلایەک بێجگە لە هاووڵاتیان ئەمریکی کەسیتر بۆی نییە ببەخشێت، بەڵام خاڵێكیتریش ئەوەیە بەشداربووانی رێوڕەسمەکە کێن و لەچ زۆنێکدان؟  لە ئێستادا تەنها ئەم بڕە پارەیە زانراوە کە ملیاردێرە ئەمریکییەکان دەیبەخشن. بۆ نموونە: (مارک زوکەربێرگ، خاوەنی مێتا و فیسبوک، ئنیستگرام بەتەنها بۆ دەستبەکاربوونی تڕامپ یەک ملیۆن دۆلاری بەخشیوە. یەک ملیۆن دۆلاری تر لە (سام ئاڵتمان) خاوەنی کۆمپانیای (ئۆپن ئەی ئای)ی تایبەتە بە پلاتفۆڕمی ژیری دەستکرد (chatGPT). 10 ڕۆژ پێش مەڕاسیمەکە ئەو هاوکاریانەی کۆکراونەتەوە 170 ملیۆن دۆلاری تێپەڕاندووە.
ئەم پارانە نزیکەی سێ ئەوەندەی ئەم 62 ملیۆن دۆلارەیە کە چوار ساڵ پێش ئێستا بۆ دەستبەکاربوونی جۆبایدن کۆکرابونەوە.
سەرچاوەکان مەزەندە دەکەن بەخشینەکان تا 20ی مانگ، 200 ملیۆن دۆلار تێپەڕێنێت و ژمارەی پێوانەی بشکێنێت.
مەراسیمی دەستبەکاربوونەکە، دوو قۆناغی هەیە. یەکەمیان مەراسیمی سوێند خواردنە لەبەردەم کۆشکی سپی کە کراوەیە بۆ بینینی گشتی و ڕاستەوخۆ پەخشدەکرێت. ئەوانەی بەشداری تێدا دەکەن بە بانگێشتی رەسمی بانگ کراون.
هەروەها ئێوارە خوانێک هەیە کە ئەمەیان بە کڕینی بلیتە، بلیتی کورسییەک لە 100هەزار دۆلارەوە دەستپێدەکات. یان بلیتی خێزانی تێدایە بەپێی زۆنی دانیشتنەکان.  خەڵکی نا ئەمریکیش دەتوانن بلیت بکڕن و بەشداربن. بلیتەکان پێشتر فرۆشراون خەڵکی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و کوردستانیشی تێدایە و لە ئێستاوە هوتێلەکانی واشنتۆن پڕکراون.
بۆ ئەوانەی بە رەسمی لە لایەن ترەمپەوە بانگکراوان یەکی پێنج خولەکیان بۆ دانراوە کە دوای سوێند خواردنەکە پیرۆزبایی لە ترەمپ بکەن و وێنەی لەگەڵدا بگرن .. میوانانی تر ئەبێت بە پارە رەسم بگرن.
ترەمپ هەم پارەو هەم هێزی هەیە و فەرماندەی گەورەترین سوپای جیهانە. هەموو ملیاردێرەکانی جیهان سەرسامن پێی، چونکە بەرژەوەندی بازرگانی لەسەرووی یاسا و ڕێساکانەوە دادەنێت. لەم سیستمەدا دەتوانرێت پێشبینی ئەوە بکرێت کە پرنسیپەکانی ئازادی، سەروەری یاساو دیموکراسی و فرەیی لەسەر ئاستی جیهان زیاتر دابەزن.
ترەمپ دەیەوێت جیهان لەژێر سەرکردایەتی ئەودا بێت نەک لەژێر چنگی ملیاردێرەکان. ئەو دەیەوێت سوپەر ملیاردێری جیهانی دروست بکات و لەژێر سەرکردایەتی ئەو دابن.

بابەتە پەیوەندیدارەکان