بەڕێزان خانەوادە و بنەماڵەی تێکۆشەری دێرین، هەڤاڵ حەمەبۆر
کۆچی دوایی هەڤاڵ (حەمە بۆر قوتانی) تێكۆشەر و پێشمەرگەی دێرین لەدڵەوە نیگەرانیكردین.
بۆ ئەم خەمە گەورەیە پرسە و هاوخەمیی قووڵی خۆمان ئاڕاستەی ئێوەی سەربەرز و شۆڕشگێڕ دەكەین كە نموونەی باڵای خەبات و قوربانیدانن لەپێناو كوردستان.
لە خوای گەورە داواكارین هەڤاڵی ئازیزمان بە بەهەشتی بەرین شادبكات و سەبووری بەهەموو لایەك ببەخشێت.
دڵسۆزتان
بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان