د.لەتیف رەشید سەرۆك كۆمار، دوێنێ لە بەغدا لە باڵەخانەی ئەنجومەنی نوێنەران چاوی بە د.مەحمود مەشهەدانی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق كەوت.
لە دیدارێكدا، سەرۆك كۆمار پیرۆزبایی لە د.مەحمود مەشهەدانی كرد بەبۆنەی هەڵبژاردنی وەك سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران و هیوای سەركەوتنی بۆ خواست لەڕاپەڕاندنی ئەركەكانیدا و تەئكیدیكردەوە لەسەر بەهێزكردنی میكانیزمەكانی پەیوەندی و هاوئاهەنگی لەنێوان سەرۆكایەتیی كۆمار و سەرۆكایەتیی ئەنجومەنی نوێنەران و هەوڵدان و كاركردن بۆ پێشكەشكردنی پرۆژە یاساكان و پەسەندكردنیان لە بەرژەوەندیی هاووڵاتیان، بەتایبەتی لە بوارە ئەمنی، سیاسی و ئابوورییەكاندا.
لای خۆیەوە د.مەحمود مەشهەدانی، تەئكیدیكردەوە لەسەر هەوڵەكانی سەرۆكایەتیی ئەنجومەنی نوێنەران بۆ تەواوكردنی ئەركەكانی لەپێناوی بەرژەوەندییە باڵاكانی وڵاتدا.