پێشه‌كی
ئه‌م نامیلكه كورته هه‌نگاوێكه به‌ره‌وڕووی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی و ده‌ستدرێژی سێكسی بۆسه‌ر منداڵان و چۆنییه‌تی مامه‌ڵه‌كردن به‌شێوه‌یه‌كی دروست و زانستیانه له‌گه‌ڵ منداڵاندا. نامیله‌كه‌كه سه‌ره‌تا رووی ده‌می ده‌كاته دایكان، باوكان، سه‌رپه‌رشتیارانی په‌روه‌رده‌یی و مامۆستایان و هه‌ندێك رێنماییان ده‌داتێ. مه‌به‌ست له رێنماییه‌كان له‌لایه‌كه‌وه بریتییه له به‌رگرتن له روودانی ئه‌م تاوانه ئه‌ویش له رێگه‌ی خستنه‌ڕووی چه‌ند رێسایه‌كی تایبه‌ت، له‌لایه‌كیترەوە مه‌به‌سته‌كه چۆنییه‌تی مامه‌ڵه‌كردنه له‌گه‌ڵ منداڵاندا له ئه‌گه‌ری رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌م تاوانه‌دا.
5-5 و کۆتایی
تانیا كورد میرزا*
گه‌وره‌كان بۆیان نییه:
(1) گه‌وره‌كان بۆیان نییه ده‌ستبه‌رن بۆ له‌شم، بۆیان نییه ده‌ست به‌رن بۆ دواوه‌م (سمتم)، بۆ پێشه‌وه‌م (كۆئه‌ندامی زاوزێم) و بۆیان نییه له‌شی خۆیان له له‌شی من نزیك بكه‌نه‌وه و ماچم بكه‌ن.
(2) گه‌وره‌كان بۆیان نییه، من بخه‌نه باوه‌شی خۆیانه‌وه و له‌سه‌ر كۆشیان من دابنێن.
(3) گه‌وره‌كان بۆیان نییه، من ناچاربكه‌ن به‌وه‌ی ده‌ست به‌رم بۆ له‌شیان، بۆ دواوه و پێشه‌وه‌یان، بۆیان نییه داوام لێبكه‌ن له‌شیان بخورێنم یان شوێنێكیان بۆ بشێلم و ماچیان بكه‌م. گه‌وره‌كان بۆیان نییه ناچارم بكه‌ن له‌گه‌ڵیان بچمه حه‌مام و پشتیان بۆ بشۆم.
(4) ئه‌گه‌ر گه‌وره‌كان ویستیان ناچارت بكه‌ن به‌وه‌ی ده‌ست بۆ له‌شیان به‌ریت و بچیته باوه‌شیان به گوێیان مه‌كه. ئه‌گه‌ر وتیان ئه‌وه یارییه‌كی خۆشه باوه‌ڕیان پێمه‌كه، چونكه درۆ ده‌كه‌ن، كه‌سانی نزیكبن لێته‌وه یان دووربن گرنگ نییه.
(5) مافی خۆمه له كاتی خۆ گۆڕیندا له شوێنێكی تایبه‌تبم و كه‌س نه‌مبینێت.
(6) دایك، باوك و خوشك و برا گه‌وره‌كان بۆیان نییه له به‌رده‌می مندا خۆیان بگۆڕن و ده‌بێت بچنه شوێنی تایبه‌ت.
(7) دایك و باوكم بۆیان نییه، به به‌رچاوی منه‌وه خوشك و برا بچوكه‌كه‌م رووتبكه‌نه‌وه و پاكی بكه‌نه‌وه، ده‌بێت تایبه‌تمه‌ندی ئه‌ویش بپارێزن. ئه‌گه‌ر كارێكی وه‌هایان كرد مافی خۆمه پێیان بڵێم وانه‌كه‌ن.
رێسای حه‌وته‌م
مافی منی منداڵه كه وشه‌ی (نه‌خێر) بڵێم:
(1) كاتێك كه‌سێك ده‌یه‌وێت باوه‌شم پێدابكات، ده‌ست له له‌شم بدات، ماچم بكات و بمخاته باوه‌شی ده‌ڵێم (نه‌خێر).(نه‌خێر) چونكه من نامه‌وێت. كه‌سه‌كه بناسم یان نه‌یناسم، گه‌وره‌بێت یاخود نا جیاوازی نییه و له هه‌مووكاتێكدا مافی خۆمه بڵێم (نه‌خێر).
(2) كاتێك كه‌سێك داوام لێده‌كات ده‌ست به‌رم بۆ له‌شی، له‌شی بخورێنم یان باوه‌شی پێدابكه‌م، به‌ڵام من نامه‌وێت، ده‌ڵێم (نه‌خێر). كه‌سه‌كه بناسم یاخود نه‌یناسم، گه‌وره‌بێت یاخود نا جیاوازی نییه و له هه‌مووكاتێكدا مافی خۆمه بڵێم (نه‌خێر).
(3) كاتێك كه‌سێك ده‌یه‌وێت ناچارم بكات به‌وه‌ی به رووتی سه‌یری بكه‌م هاوار ده‌كه‌م و ده‌ڵێم (نه‌خێر). كه‌سه‌كه بناسم یاخود نا، له‌ناو خێزانه‌كه‌مدا بێت یاخود ده‌ره‌وه، گه‌وره‌بێت یاخود هاوته‌مه‌نی خۆم بێت جیاوازی نییه و له هه‌موو دۆخێك‌دا مافی خۆمه بڵێم (نه‌خێر).
(4) كاتێك كه‌سێك ده‌یه‌وێت له حه‌مام پشتی بۆ بشۆم و له‌گه‌ڵی بچمه حه‌مام، ناچم و هاوار ده‌كه‌م و ده‌ڵێم (نه‌خێر).
(5) كاتێك كه‌سێك ده‌یه‌وێت به رووتی وێنه‌م بگرێت، یاخود ده‌یه‌وێت له كاتی ئاسایی‌دا به‌بێ پرسی خۆم وێنه‌م بگرێت، هاوار ده‌كه‌م و ده‌ڵێم (نه‌خێر).
كه‌سه‌كه بناسم یاخود نا، له‌ناو خێزانه‌كه‌مدا بێت یاخود ده‌ره‌وه، گه‌وره بێت یاخود هاوته‌مه‌نی خۆم بێت جیاوازی نییه، له هه‌موو دۆخێك‌دا مافی خۆمه بڵێم (نه‌خێر).
(6) له‌م دۆخانه‌ی سه‌ره‌وه‌دا مافی خۆمه به‌ده‌نگی به‌رز هاوار بكه‌م و بڵێم نه‌خێر، په‌ل بكوتم و داوای هاوكاری بكه‌م.
شه‌شه‌م: ئه‌گه‌ر كه‌سێك داوای لێكردم له‌گه‌ڵی بچم بۆ شوێنێك و به‌ڵێنی دامێ كه دیاری و شیرینیم بۆ بكڕێت، من له‌گه‌ڵی ناچم و ده‌ڵێم (نه‌خێر).
(7) ئه‌گه‌ر له رێگه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌مدا بۆ ماڵه‌وه پاش ته‌واوبوونی وانه‌كانم گه‌وره‌یه‌ك هاته به‌رده‌مم و گوتی: دایكت له خه‌سته‌خانه‌یه و تۆ ده‌به‌م بۆلای. متمانه‌ی پێناكه‌م و له‌گه‌ڵی ناچم و به‌ده‌نگی به‌رز ده‌ڵێم (نه‌خێر).
ئه‌گه‌ر كه‌سه‌كه په‌لاماریدایت و به‌ته‌نیا بویت، به‌ده‌نگی به‌رز هاوار بكه و بڵێ (فریام كه‌ون)، چڕنووكی لێبگره، گازی لێبگره، تفی لێبكه و پاڵی پێوه‌بنێ ئه‌وانه هه‌مووی مافی تۆن. به‌رگری له خۆت بكه، ئه‌وه مافی تۆیه.
ئه‌گه‌ر ترسام و نه‌موێرا بڵێم (نه‌خێر) له‌وكاته‌دا چی بكه‌م؟
ئه‌گه‌ر له ره‌فتاری ئه‌و كه‌سانه تێنه‌گه‌یشتم و نه‌مزانی بۆچی ده‌یانه‌وێت ده‌ست بۆ له‌شم به‌رن، باوه‌شم پێدابكه‌ن و ماچم بكه‌ن چی؟
ئه‌ی ئه‌گه‌ر كه‌سه‌كه ترساندمی و گوتی: نابێت به‌هیچ كه‌سێك بڵێیت و هه‌ڕه‌شه‌ی لێكردم. چی بكه‌م؟
ئه‌گه‌ر كه‌سه‌كه به‌زۆر ناچاریكردم به‌وه‌ی ده‌ست بۆ له‌شم بێنێت، ماچم بكات و جله‌كانم دابكه‌نێت، چی بكه‌م؟
له‌م كاتانه‌دا هه‌وڵبده كه‌سێك بدۆزیته‌وه كه متمانه‌ت پێیه‌تی، ئه‌وه‌ی كه روویداوه بۆی باسبكه و داوای هاوكاری لێبكه. متمانه‌ت به كێ هه‌یه قسه بۆ ئه‌و بكه، ده‌كرێ په‌نا بۆ دایكت، باوكت، مامۆستاكه‌ت یاخود هاوڕێكه‌ت به‌ریت.
*ئەم بابەتە تایبەتە بە کوردستانی نوێ، هیچ کەس و لایەنێک مافی بڵاوکردنەوەی نییە بێ ئاماژەکردن بە سەرچاوەکەی
*ماسته‌ر له یاسا، پسپۆڕی زانستی تاوانناسی و راهێنه‌ری به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی به‌رامبه‌ر ژنان و منداڵان