سازدانی / پیران شه‌مزینی
ئێمە وەک (دەم پارتی)، ئامادەین بۆ سەرخستنی هەر پرۆسەیەکی ئاشتی لە تورکیا
ماوەیەکە باس لە پڕۆسەی ئاشتی لە تورکیا دەکرێت، ئەو هەنگاوەش دوای ئەوە هات کە دەوڵه‌ت باخچەلی سەرۆکی مەهەپە تەوقهی لە گه‌ڵ بەرپرسان و پەرلەمانتارانی ده‌م پارتی کرد، هاوکات ئەوانیش به گه‌رمی پێشوازییان له‌و هەنگاوه کرد و دڵنیایی دا کە پشتیوانی لەهەر هەنگاوێکی ده‌وڵه‌تی توركیا دەکات کە لە بەرژەوەندیی گشتی و ناوخۆ بێت بۆ سه‌رخستنی پڕۆسه‌ی ئاشتی له باكووری كوردستان.
بۆ یه‌كه‌مین جار پڕۆسەی ئاشتی لە ساڵی 1992 لە سه‌رده‌ستی سەرۆک مام جەلال تاڵەبانی دەستیپێکرد. دوای ئەمەش چەند گه‌ڕێكی تری ئاشتی دەستی پێکردووه و چاوەڕوان دەکرێت لە رۆژانی داهاتوودا پێشکەوتنێك له‌وباره‌یه‌وه بەخۆیەوه ببینێت.
له‌م باره‌یه‌وه حه‌سه‌ن ئۆزگۆنهش، سیاسه‌تمه‌دار و ئه‌ندام په‌رله‌مانی پێشووی ده‌م پارتی له ئامه‌د، به كوردستانی نوێی راگه‌یاند: دوای 44 هەفتە عومه‌ر ئۆجەلان لە زیندانی ئیمڕالی لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجەلان کۆبووەوە. ده‌وڵه‌ت باخچه‌لی سه‌رۆكی مه‌هه‌په ده‌ڵێت: پێویستە ئۆجه‌لان بێتە پەرلەمانی تورکیا و داوا لە هێزە چەکدارەکانی شاخ بکات چەک دابنێن و خۆیان رادەستی حکومەت بکەن.
دوابەدوای ئەو وتانەی باخچەلی، گفتوگۆی سەرەتایی لەسەر پرسی کورد لە باکوور کرا، بەڵام ئیرادەیەکی روون و جدی ته‌نیا لەلای کورد و بەتایبەت عەبدوڵا ئۆجەلان هەیە بۆ چارەسەرکردنی کێشەی کورد بەشێوەیەکی ئاشتییانە و بێدەنگکردنی چەکەکان.
دەم پارتی پێشوازی لە ئاشتی دەکات
وتیشی، ئێمە وەک (دەم پارتی)، ئامادەین بۆ سەرخستنی هەر پرۆسەیەکی ئاشتی لە تورکیا كه لە بەرژەوەندیی گشتی وڵات بێت، بەڵام دەبێت ئیرادەیەکی جددی لەلایەن حکومەتی ئاکەپە و مەهەپە هەبێت، به‌ڵام بۆچوون و قسەکانیان له‌سه‌ر ئه‌م پرسه یەک ناگرنەوە.
حه‌سه‌ن ئۆزگۆنهش لە درێژەی قسەکانیدا وتی: پرسی کورد پێویستی بە هەندێک هەنگاوی جددی هەیە و چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م پرسه هه‌ستیاره بە هەندێک قسه، یان نکۆڵیکردن لە کێشەی کوردی سه‌رناگرێت. بارودۆخی ناوخۆی تورکیا لەڕووی کۆمەڵایەتی و ئابووری و سیاسی و مافی مرۆڤەوە داڕزیوه و پێویستە دەسەڵاتدارانی تورکیا بارودۆخی سەختی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست لەبەرچاو بگرن کە چۆتە قۆناغی جەنگی سێیەم.
پێویستە ده‌سه‌ڵاتدارانی توركیا دەستبەرداری دەسەڵاتی تاکلایەن بن و هەنگاوی جددی بنێن بۆ ئه‌وه‌ی وڵات لەم ره‌وشه خراپه‌ی ناوخۆیی رزگار بکەن.
باسی له‌وه‌شكرد، داواکارییەکانی گه‌لی كورد روون و ئاشكران و ئێستا تۆپەکە لە گۆڕەپانی دەسەڵاتدارانی حکومەتی تورکیادایە، بەڵام هەنگاوەکان بۆ سه‌رخستنی پرۆسەی ئاشتی لە باکووری کوردستان و تورکیا بەگشتی، ده‌بێت قبووڵكردنی زمانی کوردی وەک زمانی سەرەکی وڵات لە قوتابخانە و دامەزراوە حکومییەکان كاری پێبكرێت.
پێویستە گەلی کورد لە چوارچێوەی دەوڵەتی تورکیادا ناوچەکانی خۆیان بەڕێوەببات، به‌ڵام هیچ ئومێدێک بۆ ئەم هەنگاوە نییە.
گومانی تێدا نییە تا کێشەی کورد لە هەر چوار پارچەی کوردستان چارەسەر نەکرێت، ئارامی لە ناوچەکەدا بەدینایەت. لە سەرووی هەمووشیانەوە باكووری كوردستان، پێویستە حكومه‌تی توركیا دۆستایەتی کورد بكات لە خۆرئاوای کوردستان لە باشووری کوردستان بە بێ جیاوازی لەگەڵ هەموو لایه‌نێك دۆست بێت.
نابێ لەگەڵ لایەنێک دۆست بێت و لایەنەکەی تر بە نه‌یار لە باشوور بزانێت، چونكه رەوانشاد مام جەلال تاڵه‌بانی و یەکێتیی نیشتمانیی كوردستان، هەمیشە خەمخۆری یەکڕیزیی ناوخۆی تورکیا و برایەتی کورد- تورک بوون. بۆیە پێویستە دەسەڵاتدارانی تورکیا بەخشندە و پشوو درێژ بێت لەگەڵ پرسی کوردی و حزب و لایه‌نه‌كانی میلله‌تی کورد لە هەموو پارچەکانی تری کوردستان بەبێ جیاوازی و به‌یه‌ك چاو بیبینن.
هه‌روه‌ها ئۆزگۆنهش وتی، ئەمڕۆ سەردەمی میره‌كانی كورد و خەلیفهكان نییە و گەلی کورد هۆشیاره له دیاریکردنی چاڕه‌نووسی خۆی و مافەکانیان، چونکە گه‌لانی تورک و فارس و عەرەب و گەلانی تری جیهان چیان دەوێت، نەتەوەی کوردیش هەمان شتیان دەوێت، چونكه گەلێکی دێرینە و خاوەن خاک و مێژووی خۆیه‌تی لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاستدا.
هاوكات پڕۆسەی ئاشتی بۆ یەکەمین جار لەلایەن رەوانشاد مام جەلال تاڵەبانییەوە، لە ساڵی 1992 لەگەڵ دەسەڵاتدارانی ئەوکاته‌ی تورکیا دەستیپێکرد، بەڵام هەوڵەکانی دەسەڵات لەوکاتەدا جددی نەبوون سەبارەت بە چاره‌سه‌ركردنی پرسی کورد لە باکووری کوردستان. هه‌روه‌ها دانوستانەکانی ئاشتی له ساڵی 2012 كه درێژه‌پێده‌ری هەوڵەکانی چارەسەری رەوانشاد مام جەلال بوون كه لە ساڵانی نەوەدەکانی سەدەی رابردوودا بناغه‌ی بۆ دانراوه. هه‌روه‌ها ئەو بناغەییەی له 100 ساڵی رابردوودا و لە ساڵی 1923 لە لۆزان بەسەر گەلی کورددا سەپێنرا، لە ساڵی 1991 لە باشووری کوردستان و لە ساڵی 2012 لە خۆرئاوای کوردستان هەڵوەشایەوە. ئه‌مڕۆ ده‌بێت له هه‌موو به‌شه‌کانی کوردستاندا مافه‌کانی گه‌لی کورد قبووڵ بکرێن.
تورکیا فرە ئاڕاستەیە لە سیاسەتدا
حه‌سه‌ن ئۆزگۆنهش ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، لەڕاستیدا حکومەتی تورکیا له سه‌ر چەند په‌تێكی جیاواز سیاسەت په‌یڕه‌و ده‌كات لەگەڵ روسیا و ئەمریکا و ناتۆ و چین، بەڵام هەموو ئەو پەیوەندییانە سوودبه‌خش نه‌بوون و ئەم وڵاتە له ناوخۆدا به‌رته‌نگ بووه و گیرۆدەی چەندین کێشەی ئابووری و سیاسی و کۆمەڵایەتی و دیپلۆماسی بووه، جەنگی ئیسرائیل لە کەرتی غەززە، و باشووری لوبنان و سوریا و ئێران هەڕەشەیه‌كی دیكه‌ی راستەوخۆن بۆ سەر تورکیا. هاوكات دورگەی قوبرس و دوورگەکانی نزیک له تورکیا کێشەیەکی ترن بۆ ئایینده‌ی تورکیا كه ئەمریکا و ناتۆ و ئیسرائیل و یۆنانستان نایانەوێت تورکیا هه‌یمه‌نه‌ی بەسەر ئه‌و ناوچانه‌دا هه‌بێت.
حکومەتی تورکیا ململانێکانی قوبرس و ئەرمینیا و سوریا و ناوچەكه به‌گشتی وەک هەڕەشەیەک بۆ سەر داهاتووی خۆی دەبینێت، بۆیە ئێستا بیر لە چارەسەرکردنی پرسی ناوخۆی کورد دەکەنەوە، بەڵام ئەمە پێویستی بە ئیرادەیەکی جددی هەیە و به چاك و چۆنی و تەوقهیهك سه‌رناگرێت.
هه‌روه‌ها له‌م باره‌یه‌وه حه‌سه‌ن ئۆزگۆنهش ده‌ڵێت: دەنگۆی ئەوە هەیە عەبدوڵڵا ئۆجه‌لان لە زیندانی ئیمڕالییەوە بگوازرێتەوە بۆ ئەنقەرە، بەڵام ئەم قسانه باوەڕ ناکرێن تا بە کردار نەکرێت، چونکە هەندێک لایەنی رەگەزپەرست دژن.
پێویستە ئیرادەیەکی زه‌ڵاڵ هەبێت بۆ سەرخستنی پرۆسەی ئاشتی نێوان کورد و تورک. ئێمە وەک (پارتی ده‌م) بەردەوام له‌ناو په‌رله‌مان وله‌ناو خه‌ڵكدا و له راگهیاندنكانمان پشتیوان ده‌بین بۆ نزیككردنه‌وه‌ی دەوڵەت بۆ ئەوەی رێگایه‌ك بدۆزینەوە بۆ چاره‌سه‌ركردنی پرسی كورد.
وتیشی، داوا لە گەلی کورد دەکەم، یەکێتی نێوخۆیی پێکبهێنن و ئاگاداربن کە جەنگی سێیەم لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست هەیە و رەنگە ئەم جەنگە گەورەتر ببێت و قه‌باره‌ی زیانه‌كانیش گهورهترببن، هاوكات له مێژوودا دەرفەتی زۆر بۆ كورد رەخساوە، بەڵام کورد له ناوخۆدا ئامادە نەبوون و خاوه‌ن ستراتیژییه‌كی دروست نه‌بوون كه دۆست و دوژمنەکانیان بناسن، بۆیە دەرفەتەکانی رابردوویان لەدەستدا، بەڵام ئێستا دەرفەتێکی نوێ بۆ گەلی کورد هاتۆتە ئاراوە، بۆیە پێویستە حزب و لایه‌نه‌كانی کوردی له هه‌موو به‌شه‌كانی كوردستان لە ناوخۆیاندا کێشە و کەموکووڕییەکانیان چارەسەر بکه‌ن و كاری دیپلۆماسی پەرەپێبده‌ن و ماف و ناسنامەی خۆیان لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست مسۆگه‌ر بكه‌ن، چونکە لە ساڵانی داهاتوودا گۆڕانکاریی گەورە به‌ڕێوه‌ن.
کورد لە باکوور هەمیشە بژاردەی ئاشتی بە رێگەی راست زانیوە