ئەمڕۆ یەکشەممە خانەنشینانی سەربازی و مەدەنی و لەگەڵ تۆڕی چاودێری خێزان مووچەی مانگی تشرینی دووەمیان وەرگرت.
لەراگەیاندراوێکدا بانکی رافیدەین بڵاوی کردەوە ، لەمڕۆوە لەرێگەی لقەکانیان لەسەرجەم پارێزگاکانی عیراق دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی ١١ ی خانەنشینانی سەربازی و مەدەنی و دەکەن ، لەرێگەی ئامێری پارەراکێشانی ئەلیکترۆنی ، ئەمە لە کاتێکدایە هێشتا لەهەرێمی کوردستان مووچەی مانگی ١٠ ی فەرمانبەران دابەشنەکراوە .