بانكی ناوەندیی عیراق بۆ یەكەمجار لەئەمساڵدا فرۆشتنی دۆلاری لە یەك رۆژدا لە رێگەی پلاتفۆڕمی ئەلیكترۆنییەوە گەیاندە نزیكەی 300 ملیۆن دۆلار.
ئەمڕۆ بانكی ناوەندیی عیراق، بڕی 297 ملیۆن و 949 هەزار دۆلاری فرۆشتووە، لەكۆی ئەو بڕەش، بانكی ناوەندیی عیراق 283 ملیۆن و 699 هەزار دۆلاری بە حەواڵە و 14 ملیۆن و 500 هەزار دۆلاریشی بە كاش فرۆشتووە.
ئەمە لەكاتێكدایە، بەهای دینار بەرامبەر دۆلار ناجێگیرە و 100 دۆلار بە 151 هەزار و 250 دینار مامەڵەی پێوەدەكرێت كە بۆ هەر 100 دۆلارێك 19 هەزار و 250 دینار جیاوازی هەیە