״باشتركردنی خزمەتگوزارییەكان و روبەڕوبونەوەی گەندەڵی״

11:51 - 2024-11-05
عیراق
141 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆك كۆمار و سەرۆك وەزیران، تەئكید لە «كاركردن بۆ باشتركردنی خزمەتگوزارییەكان و روبەڕوبونەوەی گەندەڵی و بەدیهێنانی چاكسازیی ئابووری، بەجۆرێك سەقامگیری و ئاسایشی كۆمەڵایەتی لەسەرتاسەری وڵاتدا بەهێز بكات» دەكەنەوە.
لە دیدارێكدا لە بەغدا، د.لەتیف رەشید سەرۆك كۆمار و محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیران، بارودۆخی گشتیی وڵات و گرنگی پێكەوەكاركردنی نێوان دەسەڵاتە دەستوورییەكانیان تاوتوێكرد بەتایبەتی دوای هەڵبژاردنی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، كە هەنگاوێكی گرنگە بۆ پاڵپشتی و پشتیوانی حكومەت لەپێناوی تەواوكردن و بەدیهێنانی ئامانجەكانی و جێبەجێكردنی پلان و بەرنامەكانی گەشەپێدان و بەرەنگاربوونەوەی هەژاری و بێكاری.

بابەتە پەیوەندیدارەکان