پاش ئەوەی سەرجەم ماستەرز و گراندسلامەكانی ئەمساڵی كچان كۆتاییانهات، ئێستا لە ریاز-ی پایتەختی سعودیە، دوا پاڵەوانێتیی گرنگی كچان كە پاڵەوانێتیی كۆتایی ساڵە دەستیپێكردووە.
ئەم پاڵەوانێتییە تەنیا 8 كچە یاریزان بەشداریی تیادا دەكەن كە یەكەم تا هەشتەمی ریزبەندیی گشتیین و زۆرترین خاڵەكانیان لە گراند سلام و ماستەرزەكاندا كۆكردۆتەوە.
ئەم هەشت كچە یاریزانە بەسەر دوو گروپدا دەبەش بوون:
*گروپی ئەرخەوانی (ئارینا سابالینكا، چین وین چینگ، جاسمین پاوڵینی، ئالینا ریباكینا).
*گروپی پرتەقاڵی (ئیگا شیڤیۆتیك، باربۆرا كریچكۆڤا، كۆكۆگۆف، جیسیكا پیگۆلا).
رۆژی شەممە 2/11 یارییەكانی ئەم پاڵەوانێتییە دەستیپێكرد، ئەو رۆژە دوو یاریی لە گروپی ئەرخەوانیدا كران، لە یەكەمیاندا ئارینا سابالینكای بیلۆ روسی 2-0 لە چین وینی چینی بردەوە، لە دووەم یارییشدا جاسمین پاوڵینی ئیتاڵی 2-0 لە ئالینا رایباكینا -ی كازاخستانی بردەوە.
رۆژی دواتر یەكشەممە 3/11 یەكەم و دووەم یاریی گروپی پرتەقاڵیش كراو ئەنجامی هەردوو یارییەكە بەمشێوەیە بوون:
*ئیگا شیڤیۆتیك –پۆڵەندا 2 × 1 باربۆرا كریچكۆڤا –چیك.
*كۆكۆگۆف –ئەمریكا 2 × 0 جیسیكا پیگۆلا –ئەمریكا.
ئەمڕۆش سێشەممە ئەم سێ یارییە دەكرێن:
* سابالینكا×رایباكینا.
*جاسمین×چین وین.
* شیڤۆتیك×پیگۆلا.