ئیدارەی خۆسەری: پێكهێنانی حكومەتی نوێی سوریا هەیە هاوشێوەی حكومەتی پێشووە

10:20 - 2025-03-30
جیهان
65 جار خوێندراوەتەوە

ئیدارەی خۆسەری رایدەگەیەنێت، حكومەتی نوێی سوریا نەیتوانیوە لە ئاست چاوەڕوانی سورییەكاندا بێت، هەر حكومەتێكیش رەنگدانەوەی فرەچەشنیی سورییەكان نەبێت ناتوانێت وڵات بەڕێوەببات.

ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری لە باكوور و رۆژهەڵاتی سوریا راگەیەنراوێكی لەبارەی پێكهێنانی كابینەی حكومەت لە سوریا بڵاوكردەوە و رایگەیاند، پێكهێنانی حكومەتی نوێی سوریا هاوشێوەی حكومەتەکانی پێشووە و نوێنەرایەتی راستەقینەی هەموو پێكهاتەكانی گەلی سوریا ناكات.

ئاماژەی بەوەشکردووە، حكومەتی نوێ نەیتوانیوە لە ئاست چاوەڕوانی سوریەكاندا بێت، ئەم سیاسەتانەی حكومەتی دیمەشق دۆخەكە بەرەو دواوە دەباتەوە، هەر حكومەتێكیش رەنگدانەوەی فرەچەشنی سوریەكان نەبێت ناتوانێت وڵات بەڕێوەببات.
ئیدارەی خۆسەر دەشڵێت، رێگری لە هەر لایەنێك دەكەن جڵەوی دەسەڵات و ئیدارەی سوریا بكات و داوای كۆتاییهێنان بە سیاسەتی پەراوێزخستن و وەدەرنان دەكەن.

بابەتە پەیوەندیدارەکان