برای بەڕێزم کاک دکتۆر بەرهەم ساڵح
زۆر بەداخەوە هەواڵى کۆچی دوایی کاکە (بەڵێن ساڵح)ی برای بەڕێزتانم بیست.
کاک بەڵێن میدیاکارێکی دڵسۆز و بەئەزموون بوو کە لەرێی دەنگی ئەمریکاوە خزمەتی بەرچاوی دەکرد. بۆ ئەم کۆچە، هاوبەشی خەمتانم و پرسەو سەرەخۆشیتان لێ ئەکەم. خوای گەورە لێی خۆش بێت و جێگەی بەهەشت بێت، سەبورى و دڵنەواییش بەهەموو لایەک ببەخشێت.
انا لله وانا اليه راجعون
قوباد تاڵەبانی
جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران