بەڕێز کاک دکتۆر بەرهەم ئەحمەد ساڵح
بە داخ و خەمێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی کەسایەتی دیار و راگەیاندنکار بەڵێن ئەحمەد ساڵح، برای جەنابتمان پێگەیشت.
بۆ ئەم ماتەمە، پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی ئێوە و کەسوکار و بنەماڵە سەربەرزو تێکۆشەرەکەتان دەکەم، هاوبەشی خەمتانم، لە خوای گەورە داواکارم رۆحی کۆچکردوو بۆ هەمیشە شادبێت و سەبووری و ئارامی بەهەموولایەک ببەخشێت.
بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان