جیاوازیی تەمەنیان تەنیا دوو هەفتەیە

12:07 - 2024-11-05
وەرزش
66 جار خوێندراوەتەوە

یانەی مان یونایتد دواجار بڕیاریدا تین هاگ لە پۆستی راهێنانی تیپەکەیان دوور بخاتەوە، ئەمەش لەبەر ئەوەی ئەنجامەكانی یانەكە لە سەرجەم خول و پاڵەوانێتییەكاندا بەدڵی هاندەران و ئیدارەی یانەكە نەبوو.
ئێستا بەرەسمی یانەكە راهێنەرێكی نوێی بۆ پۆستەكە دیارییكردووە ئەویش رۆبین ئامۆریم -ی پورتوگالییە، تەمەنی 39 ساڵە، ئەگەرچی مێژوویەكی دەوڵەمەندی وەك یاریزان نییەو تەینا لە یانە پورتوگالییەكان یاریی كردوە، بەڵام ئامۆریم، توانیویەتی بگاتە هەڵبژاردەی وڵاتەكەی و چەندین یاریی بۆ پورتوگال كردووە.
یەكێك لە سایتە وەرزشییە جیهانییەكان لە تۆڕی X، وێنەیەكی وەك توانج داناوە، وێنەكە هەڵبژاردەی پورتوگالە، ئەوكاتەیە كە كریستیانۆ رۆناڵدۆ و ئامۆریم پێكەوە لەم هەڵبژاردەیەدا یارییان كردووە، لە ژێر وێنەكەشدا نووسراوە (كاتێك لەوە تێدەگەیت كە ئامۆریم تەنیا دوو هەفتە لە كریستیانۆ رۆناڵدۆ گەورەترە).
دیارە ئەم ناونیشانە یان كۆمێنتە باسی زۆر هەڵدەگرێت و قسەی زۆر بەدوای خۆیدا دەهێنێت، شارەزیانی تۆپی پێی جیهانییش باش لەو كۆمێنتە تێدەگەن.

 

#ســتادیـۆم

بابەتە پەیوەندیدارەکان