سێ وتار دەربارەی ئەدەبیاتی كوردی

11:24 - 2024-11-06
کەلتور
91 جار خوێندراوەتەوە

كتێبی (سێ وتار دەربارەی ئەدەبیاتی كوردی) كە لەلایەن سێ نووسەری خۆرئاوایی بە ناوەكانی(جۆیس بلاو، كریستین ئالیسۆن و فیلیپ كرینبڕۆك) بە زمانی ئینگلیزی نووسراوە، لەلایەن وەرگێڕ حسێن محەمەدزادە كراوە بە كوردی. 
ئەو كتێبە چەندین بابەتی جۆراوجۆری لەخۆ گرتووە، لەوانە، ئەدەبیاتی نووسراوەی كوردی، ئەدەبیاتی گۆران، سەرەتای ئەدەبیاتی سۆران، ئەدەبی كوردی لەدوای جەنگی جیهانی یەكەمەوە، ئەدەبیاتی پەخشان، ئەدەبیاتی زارەكیی كوردی، بێژەران، گۆرانی لیریك، شیعری هەستیاری، نەریتە نووسراوەكانی یاری و ئێزدی، ... هتد.
ئەو كتێبە بە تیراژی 1000 دانە لەلایەن دەزگای چاپ و پەخشی سەردەمەوە چاپ و بڵاوكراوەتەوە.
نگین جەعفەر

بابەتە پەیوەندیدارەکان