شارەوانیی سلێمانی: دەنگۆی بەکارهێنانی گردی مامەیارە بۆ پڕۆژە دوورە لەڕاستییەوە

05:19 - 2024-11-14
کوردستان
117 جار خوێندراوەتەوە

شارەوانیی سلێمانی دەنگۆی بەکارهێنانی گردی مامەیارە بۆ پڕۆژە رەتدەکاتەوە و لەو بارەیەشەوە پەیامێکی بڵاوکردەوە کە ئەمە دەقەکەیەتی:

لەکاتێکدا زۆرینەی هاووڵاتییانی شاری سلێمانی بۆ ساڵیادی (٢٤٠) ساڵەی مێژووی شارەکە خەریکی دەربڕینی خۆشیی، یادکردنەوە و بەرزڕاگرتنی ئەم بۆنە پڕشکۆیەن، جێگای نیگەرانییە هەندێک هەواڵی بێ بنەما و ناڕاست سەبارەت بە سمبولێکی شارە دێرین و خۆشەویستەکەمان سلێمانیی و (گردی مامەیارە) بڵاوکراوەتەوە.

بڵاوکردنەوەی ئەم دەنگۆیە لەم ڕۆژەدا هێمایەکە بۆ دەرخستنی ناخی ئەو ناحەزانەی چاویان هەڵنایە بە مێژووی دێرینی ئەم شارە و خەڵکەکەیی و سمبولەکانی.

لێرەوە بۆ هەموو لایەکی ڕادەگەیەنین، سەرلەبەری ئەو دەنگۆیانەی کە لە هەندێک پەیجی نافەڕمیی و سێبەر بڵاوکراوەتەوە ناڕاستن و ڕەتیدەکەینەوە کە گردی (مامەیارە) و غاباتەکەی بۆ مەبەستی پڕۆژەی بازرگانیی و تایبەت بەکاربهێندرێت، دڵنیاییش دەدەین بە دانیشتوانی شارە خۆشەویستەکەمان بڵاوکردنەوەی ئەو دەنگۆیە لەم ڕۆژە و لەم بۆنەیەدا تەنها ئامانجی ناحەزانە بۆ تێکدانی مێژووی ئەو شارەی کە بووە بە پێشەنگی پارێزگاکانی دیکەی عیراق لە زۆرینەی بوار و سێکتەرەکاندا

سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی
١٤\١١\٢٠٢٤

بابەتە پەیوەندیدارەکان