یەكشەممە بارانبارین لە هەرێم و ناوەڕاستی عیراق دەستپێدەكاتەوە

12:28 - 2024-11-08
عیراق
192 جار خوێندراوەتەوە

دەستەی كەشناسیی عیراق دەڵێت، رۆژی یەكشەممە بارانبارین لە هەرێم و ناوەڕاستی عیراق دەستپێدەكاتەوە.


دەشڵێت، سبەی شەممە لە سەرجەم ناوچەكانی عیراق بە هەرێمی كوردستانیشەوە کەشوهەوا لەنێوان هەور بۆ نیمچەهەوردا دەبێت.
بۆ ڕۆژی یەكشەممەش دەستەكە ڕایگەیاندووە، لە ناوچەكانی ناوەڕاستی عیراق، نیمچەهەور بۆ هەور دەبێت لەگەڵ ئەگەری بارانبارینی تاوەباران لە ئێواران و سەبارەت بە ناوچەكانی هەرێمی كوردستانیش، نمەباران دەستپێدەكات.
بۆ ڕۆژی دووشەممە، باران و هەورەبروسكە لە ناوچەی هەرێمی كوردستان بەتایبەت لە ناوچە شاخاوییەكان بەردەوام دەبێت.

بابەتە پەیوەندیدارەکان